29/11/2019 11:16 AM

جۆزێڤ ستالین

 

"جۆزێڤ ستالین" شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدارێکی "سۆڤێتی" بوو کە خەڵکی ناوچەی "گورجستان" بوو. لە ماوەی ساڵەکانی نێوان 1920ـەوە تا کاتی مردنی واتە 1953 ڕێبەری وڵاتی "سۆڤێت" بوو. ئەو وەک سکرتێری سەرەکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی "یەکیەتی سۆڤێت" لە 1922ـەوە تا 1953 ڕۆڵی گێڕا. لەڕاستی‌دا ئەو لە هەل‌ومەرجێکی تاک حیزبی ئۆلیگارشییەوە بە زۆربەی دەنگەوە لە ساڵی 1930ـدا بە شێوەیەکی دیفاکتۆ بوو بە دیکتاتۆری "یەکیەتی سۆڤێت". لە ڕوانگەی ئایدیالۆجییەوە بیرۆکەی "لنین"ـی ڕەچاو ئەگرت و شێوەیەکی لە "مارکیسم" ئاراستە کرد کە ناوی ئەنرا "مارکسیسم-لنینیسم"، هەرچەن لەم لاوە سیاسەتەکانی خۆشی بە ئایدیالۆجیای "ستالینیسم" ناوبانگی دەرکردبوو.
لە بنەماڵەیەکی نەدار لە شاری "گۆری" لەدایک بوو و ئیشی خەباتگێڕی خۆی لە تەمەنی گەنجییەوە دەس پێکرد و لەگەڵ حیزبی سۆسیال دیموکراتی "رووسیا" کەوت. لەوێوە ئیشی خۆی وەک ئیدیتۆری ڕۆژنامەی پارتی دەس پێکرد و پارەی بۆ حیزبی "بۆلشویک" کۆ ئەکردەوە و چەندین جار حوکمی دوور خستنەوەی بۆ دەرچوو و چەندین جاریش لە لایەن حکومەتەوە دەس بەسەر کرا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved