29/11/2019 11:24 AM

ماوتستۆنگ

"ماوتستۆنگ" بە شێوەی گشتی بە ناوی سەرۆک مائۆ ناسراوە. ئەو کەسێکی شۆڕشگێڕی "چینی" بوو کە بناخە دامەزرێنەری حکومەتی کۆماری خەڵکی "چین" بوو کە لە کاتی دامەزراندنیەووە واتە ساڵی 1949 تا کاتێک کە کۆچی دوایی کرد واتە 1976 سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیستی ئەم حکومەتە تازە دامەزراوە بوو. تئۆرییەکانی ئەو و ستراتێژییە سۆپاییەکان و سیاسەتەکانی بە شێوەی گشتی ناوبانگیان بە "ماویزم" دەرکردووە.
"ماو" مناڵی جووتیارێکی دەوڵەمەند بوو لە ناوچەی "شائۆشان"ـی سەر بە "هۆنان".ئەو لە سەرەتای ژیانی‌دا ڕوانگەیەکی ناسیۆنالیستی و دژە ئەمپێریالیستی بوو و زۆر لە ژێر کارتێکەری شۆرشی "خینهای" ساڵی 1911 و هەروەها بزاڤی 1919ـدا بوو. ئەو دواتر بووە هۆگری ڕێبازی "مارکسیسم-لنێنیست" و لە زانکۆ دەسی کرد بە دامەزراندنی پارتی کۆمۆنیستی "چین". لە ماوەی شەڕی ناوخۆی "چین‌"ـدا کە لە نێوان "کۆمینتانگ" و " سی پی سی"ـدا بوو، "ماو" دەسی کرد بە دامەزراندی ئەڕتەشی سووری جوتیاران و کرێکاران. لە کۆتایی‌دا ئەو توانی ببێتە کەسی سەرەکی "سی پی سی" لە ڕێپێوانی بەناوبانگی "چین"ـ‌دا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved