29/11/2019 11:26 AM

مندالێکی تازە لەدایکبوو بۆ فرۆشتن نمایشکرا

پۆلیسی میامی لە ئەمریکا سەرقاڵی گەڕانە بەدوای کەسێکدا کە لە سایتی Craiglist ڕیکلامێکی داناوە بۆ فرۆشتنی منداڵەکەی بە ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی.

ڕۆژنامەی "زەسەن" ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی نۆڤەمبەردا کەسێکی نەناسراو ڕیکلامێکی بلاوکردۆتەوە و لە ناوەڕۆکدا هاتووە: "منداڵێکی تەمەن دوو هەفتە بۆ فرۆشتن بە $٥٠٠ و ئەم منداڵە شەوان باش دەخەوێت و بێزارکەرنیە و جل و بەرگ و شیری لەگەلە و هاوکات خوشکێکی ٤ ساڵیشی بە بێبەرامبەر لەگەلدایە هەر کەس ویستی". 

پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ ئەوەی بزانێت ئەم ڕیکلامە ڕاستیە یاخود نا، بۆ ئەم مەبەستە گومان لە ژنێک کراوە و لێکۆلینەوەی لەگەل دەستپێکراوە بەڵام ڕایگەیاندووە کە ئەو نەبووە ڕەتیکردۆتەوە ڕیکلامی لەو شێوەیەی دانابێت.

پۆلیس زانیویەتی کە ئەم کەسە کاردەکات لە بەشی(منداڵ و خێزان) و نیشتەجێی شوێنێکی باش و ئارام و پڕ خزمەتگوزاریە. 

خاک - زاموا زاهیر 
س- RT





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved