29/11/2019 12:11 PM

ئەم ترسانه بەرگریی لە پێشکەوتنی ئێوە ئەکەن

 

ترسەکانتان هەرهۆکارێکی هەبێ ئەگەر پێداگربن لەسەری و هەوڵ نەدەن تێپەڕی بکەن، ئەگەرچی بەڕواڵەت ئارامی و ئاسایشتان بۆ دەستەبەر ئەکات بەڵام دواجار خەمۆکی و بێ هیواییەکی زیاتر رووتان تێدەکات. ژیانی محافزەکارانه و بێ پەراوێز دەرفەتە گەورەکانتان لێ زەوت ئەکات و جیهان لای ئێوە بچووک ئەبێتەوە. لە درێژەدا لەگەڵ چەند ترسێکی تایبەت ئاشنا ئەبین کە ئەبنە لەمپەر لەبەردەم پێشکەوتنی مرۆڤەکاندا.

گۆڕان
گۆڕان هەمیشە جۆرێک لە مەترسی بەرهەم ئەهێنێت کە ناهێڵێ وێنەی گەورەتر ببینین. ئەم ترسە روانینێکی نیگەتیڤ بەنسبەت داهاتوو و ئاڵۆگۆڕەکانەوە دروست ئەکات و کارێک ئەکات بە ئێستامان رازی بین و بیر لە پێشکەوتن نەکەینەوە.

تەنیایی
ترس لە تەنیایی هەندێک جار ئەبێتە هۆی ئەوەی تەنانەت خۆمان بخەینە ناو پەیوەندییه نەگونجاوەکانەوە بەس لەبەر ئەوەی تەنیا نەبین. لە ئێستادا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەرەیان سەندووە ئەگەری ئەم مەترسییه یەکجار زۆرە. تەنیایی ئەگەرچی زۆر باش نییه، بەڵام نابێ ببێتە پاساوێک بۆ هەر جۆرە پەیوەندییەک کە ژیانمان بخاتە مەترسییەوە.

شکست هێنان
یەکێک لە باوترین ترسەکانی جیهان، ترس لە شکست هێنانه. شکست هێنان لە روانگەی هەندێک کەسەوە بە مانای شەرمەزاربوون و سووکبوونە. ئەم جۆرە کەسانە بەردەوام چاوەڕوانی دەرفەتێکن کە سەرکەوتنەکەیان گەرنتی بکات و هەر بۆیه هیچ کردەوەیەکی ئەوتۆ ئەنجام نادەن و بەم هۆیەوە زۆرینەی تەمەنیان لە دەست ئەدەن.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved