به ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، له شاری كه‌ركوك پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ناو جۆش و خرۆشی ئاماده‌بووان و هونه‌رمه‌ندو هونه‌ردۆستان ده‌ستی به به‌رنامه‌و كاره‌كانی خۆی كرد. وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌وبۆنه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵ كرد. سه‌ره‌تا سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی و وه‌زاره‌تی ئاڕاسته‌ی ئاماده‌كاران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركوك كرد، پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ هه‌ر له سه‌رده‌می كۆنی یۆنانییه‌كان تا ئه‌و قۆناغه‌ی كه ده‌بێته سه‌ره‌تای شانۆی كوردی. وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له گرنگی و ئامانجی شانۆ كرد له ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا گه‌رچی كورد نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه به‌ڕوونی شانۆ‌و ڕه‌گه‌زه‌كانی دیارن، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان و شانۆكارانی كورد هه‌وڵ و كاری باشیان پێشكه‌ش كردووه‌و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه. وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ گرنگی ئه‌مجۆره فێستیڤاڵانه باسی گرنگييه‌كی دیكه‌ی كرد، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكی و فێستیڤاڵه‌كانه به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له شاری كه‌ركوك، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان فه‌رمانی وه‌زاریمان ده‌ركردووه بۆ پشتیوانی و هاوكاری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان له‌ڕووی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشییه‌وه‌و گرنگی زیاتيشر ده‌ده‌ین به فه‌رهه‌نگ و كلتور‌و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه. له كۆتايیدا حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك كرد كه هاوكارو پشتیوانی سه‌رخستنی به‌رنامه‌و كاره‌كانی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام بوون له شاری كه‌ركوك. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure