شه‌پۆلێكی تری بارانبارین و ھه‌وره‌بروسكه به‌شێكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه. پێشبینی ده‌كرێت له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریای سوور، رۆژی دووشه‌ممه 2-12-2019 شه‌پۆلێكی بارانبارین و ھه‌وره‌بروسكه ناوچه‌كانی باشوور‌و رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه. ئه‌م شه‌پۆله كورتخایان ده‌بێت و له كاته‌كانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه دێته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ھه‌ر له كاته‌كانی شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه كۆتایی پێدێت. به‌پێی پێشبینییه‌كان، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله زیاتر له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سلێمانی، ھه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌كه‌وێت زۆرترین بڕی دابارینی باران له‌م سنورانه‌دا ده‌بێت، به تێكرای گشتی له‌نێوان 10 ملم بۆ 40 ملم ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین كراوه ده‌بێت، به رێژه‌یه‌كی كه‌م بۆ مامناوه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی راپه‌رین ده‌بێت. له سنوری پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێریش ناوچه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری لاوازی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریایی ناوه‌راستدا ده‌بێت، ئاسمانی ناوچه‌كه به‌زۆری له‌نێوان نیمچه ھه‌ور بۆ ھه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارانبارین به رێژه‌یه‌كی كه‌م له ھه‌ندێك كاتدا. خاك - ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure