29/11/2019 11:01 PM

گۆڕانكاری لە سزا داراییەكانی كامێراكانی دیاریكردنی خێرایی نەكراوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك سەبارەت بە گۆڕانكاری لە سزا داراییەكانی كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی و خێرایی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود بڵاودەكاتەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی كە گۆڕانكاری لە سزا داراییەكانی كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی و خێرایی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود كراوە، بە باشمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی هەرێم هیچ گۆڕانكارییەكی لە سزا داراییەكانی كامێراكانی دیاریكردنی خێراییدا نەكردووەو بەهەمان ئەو بڕیارە كاردەكرێت كە پێشتر هەبووەو ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

سەبارەت بە گۆڕانكاری لە خێراییەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود، پێتان رادەگەیەنین كە خێرایی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود ٦٠ كلم/ له كاتژمێرێكداو تەنها نزیك لە ترافیك لایتی پەڕینەوەكان خێراییەكان كراوە بە ٥٠كلم/ له كاتژمێرێكدا.

‎هاووڵاتیان ئاگادار ئەكەین هەر هەواڵ و زانیاريیەك سەبارەت بە هاتوچۆ لە پەیجی فەرمی و ڕادیۆی ترافیكەوە بڵاونەكرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتیمان لێی بەرپرسیار نیە.

خاك - راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی 

 

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved