د.جوتیار عه‌زیز حسێن پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی بڵاوكردووته‌وه‌و تێیدا چه‌ندین زانیاری وردی سه‌باره‌ت به به‌كتریای گه‌ده ڕوونكردووه‌ته‌وه. به‌كتریای گه‌ده چییه؟ به‌كتریای گه‌ده h. pylori یان helcobacter pylori بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی ١٩٨٣ له‌لایه‌ن پزیشكێك و بایۆلۆجستێكه‌وه دۆزرایه‌وه، ئه‌و به‌كتریایه كه به نزیكه‌یی له گه‌ده‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی بوونی هه‌یه، رێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ژیان له‌ناو ئه‌و كه‌شه ترشه‌ی گه‌ده. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌كتریاكه له هه‌بوونی پێیه‌كی درێژ كه یارمه‌تی گه‌یشتنی ده‌دات بۆ گه‌یشتنی به دیواری گه‌ده، هه‌روه‌ها ده‌ردانی ئه‌نزیمێك بۆ هاوتاكردنی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌و تێكدانی چڕی مادده پارێزه‌ره‌كانی دیواری گه‌ده. رێگه‌كانی توشبوون نه‌خۆشییه‌كه له‌ڕێگه‌ی پیسایی، ده‌م و ده‌سته‌وه ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاتێك كه‌سێك ده‌ستی به‌م به‌كتریایه پیس بووبێت، یان كه‌سه‌كه خۆراكێكی پیسبوو به‌م به‌كتریایه بخوات، ئه‌وا مه‌ترسی توشبوونی هه‌یه. نیشانه‌كانی هێڵنجدان، رشانه‌وه، ژانه‌سك، دڵه‌كزێ، سكچوون، برسییه‌تی له به‌یانیان و بوونی بۆنێكی ناخۆش له ده‌م. رێگه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی گرنگترین رێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌كتریاكه بریتین له: ١.پشكنینی پیسایی .stool antigen. ٢.پشكنینی له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه Urea breath test. ٣.پشكنینی خۆین serology. مه‌ترسدییه‌كانی بڵاوترین ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه به‌كتریای گه‌ده دروستیان ده‌كات بریتین له برینی گه‌ده، هه‌وكردنی گه‌ده‌و شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌رده‌وامبێت. خۆپاراستن باشترین رێگه‌ی خۆپاراستن بریتییه له گرنگیدان به پاكوخاوێنی ئاو و خۆراك. دووربوون له خۆراكی كۆن، ده‌ستگێڕو زۆرخواردنی خۆراكه خێرا سوركراوه‌كان. چاره‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی بریتییه له وه‌رگرتنی كۆرسی ده‌رمان كه پێكدێت له ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده، له‌گه‌ڵ دوو ده‌رمانی دژه به‌كتریای جیاواز كه له سه‌ره‌تادا بۆ ماوه‌ی ١٠-١٤ رۆژ به‌كاردێت، دوای ئه‌و ماوه‌یه پێویسته پشكنینی دڵنیابوون له له‌ناوچوونی به‌كتریاكه ئه‌نجامبدرێت كه دوای چوار هه‌فته ده‌كرێت. كه‌سێك كه بیه‌وێت پشكنین بكات، رێنمایی ده‌كرێت به‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته هیچ ده‌رمانێكی گه‌ده‌و بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته هیچ ده‌رمانێكی دژه به‌كتریا به‌كارنه‌هێنێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure