30/11/2019 11:43 AM

پڕ فرۆشترین کتێبەکانی مێژوو

لەوانەیه ئێوەش حەزتان لەوە بێت کە بزانن ئەو کتێبانەی بەدرێژایی مێژوو زۆرتر فرۆشراون کامانەن. جگه لە قورئان و ئینجیل کە زانیارییەکی زۆر سەبارەت بەرادەی فرۆشەکەیان لەبەردەست نییه، کۆمەڵێک کتێبی دیکە هەن کە زۆرترین فرۆشیان هەبووە، لە درێژەدا ئاماژەیان پێ ئەکەین.

کۆدی داڤنشی، نووسەر: دان براون
ئەم کتێبە ساڵی 2003 بڵاو بۆتەوە و تا ئێستا 80 میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. ئەم کتێبە بۆ زۆربەی زمانەکانەکان وەرگێڕدراوە و هەم بە شێوەی کاغەزی و هەم بەشێوەی ئەلەکترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا بڵاو بۆتەوە.

دواتر هیچ کامەیان نەمانەوە نووسراوە: نووسەر: ئاگاتا کریستی
ئاگاتا کریستی یەکێک لە نووسەرانی بەناوبانگی جیهانە. ئەم رۆمانه ساڵی 1939 چاپ و بڵاو بۆتەوە و زیاد لە 100 میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. ئەم رۆمانه بەشاکاری ئەم نووسەرە دادەنرێ.

هاری پۆتەر و بەردی جادوو، نووسەر: جی کەی رۆلینگ
یەکەم زنجیرە لە کتێبەکانی هاری پۆتەر بەناونیشانی "هاری پۆتەر و بەردی جادوو" لە ساڵی 1997ـدا بڵاو بۆوە و تا ئێستا 10 میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.

شازادەی چکۆلە/ بچووک، نووسەر: ئانتوان دۆ ئێگزۆپێری

ئەم کتێبە یەکێک لە خۆشەویستترین کتێبەکانی لە سەرانسەری جیهاندا کە لە ساڵی 1943ـدا بڵاو بۆوە و 140 میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. ئەم کتێبە بەڕواڵەت بۆ مناڵان نووسراوە بەڵام سەرەڕای سادەییەکەی بیر و هزری گەورە ساڵانیش بۆلای خۆی رائەکێشێت.

چیرۆکی دوو شار، نووسەر: چارلز دیکنز
ئەم کتێبە لە ساڵی 1859ـدا چاپ و بڵاوبۆتەوە و تا ئێستا 200 میلیۆن بەرگی لێ فرۆشراوە. ئەگەرچی هەندێک کەس لایان وایه ئەم کتێبەی دیکنز باشترین بەرهەمی ئەم نووسەرە بەریتانییه نییه، بەڵام ئەبێ دان بەوەدا بنێین کە کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر مێژووی ئەدەبیات هەبووە. ئەگەر "چیرۆکی دوو شار"ـتان نەخوێندۆتەوە هەر لە ئەمڕۆوە دەستبکەن به خوێندنەوەی.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved