30/11/2019 12:33 PM

سوارێز جێگرەوەیەکی بۆخۆی دەستنیشان کرد

لویس سوارێز لە 2014ـەوە یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەکات. لە ئێستادا کە ئەم یاریزانه تەمەنی بۆته 32 ساڵ، یانەی بەرشەلۆنە بەتەمای جێگەرەوەیەکی باشە بۆ ئەم یاریزانه. بەڵام خودی سوارێز لە گفتوگۆیەکدا باسی "تامی" ئابراهام"ـی کردووە و لای وایه ئەم  دیاردە بریتانییە ئەتوانێ جێگرەوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەو.

سوارێز گوتوویەتی: یاریزانانی هێرشبەری زۆر باش لە جیهاندا هەن بەڵام من وەک خۆم سەرەڕای گەنج بوون و بەتەمەن بوون، سەرنجم لەسەر چەند یاریزانه. یەکێک لەم یاریزانه هێرشبەرانە، یاریزانی ژمارە 9ـی یانەی چێلسییه واتە "تامی ئابراهام". ئەم یاریزانه خێراییەکی زۆر باشی هەیه و زۆر تەکنیکاڵە. جگه لەم یاریزانه، "مەکس گۆمەز" و "لائۆتارۆ"ـش تواناییەکانی خۆیان بەباشترین شێوە نمایش کردووە.
سوارێز لە دریژەدا و سەبارەت بە ماڵاواییکردن لە تۆپی پێ گوتی: "بەتەمام لە جامی جیهانی قەتەردا بەشدار بم و بەدڵنیاییەوە بەم ئامانجەش ئەگەم چونکە زۆر بەرزەفڕ و شەڕکەرم. بەم حاڵەوە دیار نییه کە لە چەن ساڵی داهاتوودا چی روو ئەدات."
سوارێز لە کۆتاییدا باسی حەسرەتە گەورەکەی خۆی کرد و گوتی: سەرەڕای بایەخ و گەرنگیی "پێڵاوی ئاڵتوونی لیگی باڵا" ، ئامادەم کە ئەم خەڵاتە لەگەڵ پاڵەوانەتی لەم کێبەرکێیانەدا بیگۆڕمەوە. لە لیڤەرپۆل یانەیەکی گەنج بووین و هەموو رۆژێک گەشەمان ئەکرد. بودجەی لیڤەرپۆل ئەو کات وەک ئێستا نەبوو و هەر بۆیه پاڵەوانەتی لەو کاتدا ئەیتوانی رووداوێکی گرنگ بێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved