ده‌وه‌ن مه‌عروف گه‌رمای هاوینی ساڵی 2013 بوو. به‌سه‌ردان چووم بۆ لای هاوڕێیه‌كم. كه له مێژ بوو نه‌مدی بوو، حه‌زم ده‌كرد له نیزیكه‌وه بیبینم و پێكه‌وه شه‌ن و كه‌وی چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌ك بكه‌ین. له دوای بینینی هاوڕێكه‌م و ئاڵوگۆڕكردنی قسه‌و باس و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی رۆژانی رابردوو بۆ جگه‌ره‌كێشان هاتینه به‌له‌كۆنه‌كه، كه چووینه به‌له‌كۆنه‌كه، هاوڕێیه‌كی تر له‌وێ بوو، ئه‌ویش وه‌ك ئێمه مه‌یلی جگه‌ره‌كێشانی هه‌بوو. سڵاومان كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی داینه‌وه. پاشان هاوڕێكه‌م ئه‌و پیاوه‌ی تری پێ ناساندم كه بۆ جگه‌ره كێشان هاتبووه به‌له‌كۆنه‌كه، ده‌ستم بردوو پێم وت: – من ده‌وه‌ن، خۆشحاڵم به ناسینتان! ئه‌ویش به میهره‌بانییه‌وه ده‌ستی هێناو به‌گه‌رمی ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردم وتی: – منیش ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا! كه گوێم له ناوی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا بوو، خۆم پێ نه‌گیراو كه‌وتمه پرسیاركردن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر رۆمانی ( خۆشه‌ویستێكی ترسناك ) له وه‌ڵامدا وتی: -ئا، رۆمانه تازه‌كه ده‌ڵێیت، ئه‌وه‌ی كه ده‌زگای سه‌رده‌م چاپ و بڵاویان كردۆته‌وه؟ وتم : به‌ڵێ. مژێكی قووڵی له جگه‌ره‌كه‌یداو پرسی: – ئه‌رێ به‌ڕاست رۆمانه‌كه‌ت خوێندۆته‌وه؟ منیش وتم: -به‌ڵێ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش، له كتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووس ئه‌و رۆمانه‌م كڕی و بۆ ئێواره كه گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی. ماندوو نه‌بیت زمانێكی زۆر جوانت به‌كارهێناوه، ئه‌م رۆمانه مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ یه‌كه‌مین عه‌شق! بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه وه‌كو هه‌رزه‌كارێك جگه له گۆڕینه‌وه‌ی نیگا هیچ شتێكی تر نازانین. بیرمه كه یه‌كه‌مین جار، نیگای خۆشه‌ویستی ته‌ماشای كردم، ئیتر هه‌ستم ده‌كرد، له‌ناو سینگمدا جگه له دڵی خۆم دڵێكی تریش لێ ده‌دات. ئێره وایه هاوڕێ، خۆشه‌ویستی جگه له درۆیه‌كی ترسناك و دوكه‌ڵێكی سپی، هیچیتر نییه. موراكامی له‌ناو ئه‌م ڕۆمانه‌دا جوانترین سیحری فه‌نتاسیای به‌كار هێناوه، به‌شیكی زۆر له ره‌خنه‌گرانی رۆژئاوا پێیان وایه، كه ئه‌م رۆمانه جوانترین رۆمانی ئیرۆتیكییه! ئه‌م رۆمانه سه‌ربه رۆمانی سۆزداریی و ئاشقێنییه- Romantic Nove خاسیه‌تی ئه‌م جۆره رۆمانه، ئه‌وه‌یه كه بایه‌خ به رووداوه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو رۆمانه‌كه ده‌دات، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی خۆشه‌ویستی و له دواجاریشدا سۆزدارییه‌كی بێ وێنه ده‌خوڵقێنێ. نموونه‌ی ئه‌م جۆره رۆمانه له ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاوادا بوونی زۆره و یه‌كێك له‌و رۆمانانه ( قه‌مبووره‌كه‌ی نۆتردام ) ڤیكتۆر هۆگۆ،یه، كه نێوبانگێكی جیهانی هه‌یه و وه‌ك نموونه‌ی به‌رزی رۆمانی سۆزداریی و ئاشقێنی لێی ده‌ڕوانرێت. مه‌رجی ئه‌م شێوازی رۆمانه، له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه نووسه‌ر سوود له ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و جۆره مرۆڤانه ده‌بینێت، كه له نێوان فریشته و شه‌یتاندا ناوه‌ندێك نابینێته‌وه بۆ ژیان و پێكه‌وه بوون. تا له دواجاردا ئه‌و جۆره مرۆڤانه سه‌رده‌كه‌ون كه ژیان و ئه‌وانی دیی وه‌ك یه‌ك خۆش ده‌وێت. ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا، توانیویه‌تی زۆر راستگۆیانه هه‌رچی دێر و نووسینی ناو رۆمانه‌كه‌یه له زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه بیكاته كوردی. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جۆرێك له شه‌رم و دیواری ( عه‌یب نه‌بێی) پێ شكاندووه. ئه‌م رووخانی دیواره كاری نووسین و ئه‌ده‌بیات جوانتر ده‌كات. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌ده‌بیاتی ئێمه لێوانلێوه له عه‌شق و ئه‌وین، له‌لای یۆنانییه‌كانیش وشه‌ی ( ئیرۆس)یان به‌كارهێناوه. ته‌نانه‌ت ( پلاتۆ ) توانیویه‌تی مۆركێكی فه‌لسه‌فی به وشه‌ی ئیرۆس ببه‌خشێت و له دواجاریشدا خۆشه‌ویستی ده‌گوێزێته‌وه بۆ ناو ئایدیالی جوانی خود، یان (خودی جوانی ) هه‌ر ئه‌م چه‌مكه وایلێهات به ناوی ( خۆشه‌ویستی پلاتۆنی ) ناوی ده‌ركرد. زمانی كوردی ئه‌م رۆمانه هێنده جوان و سه‌رنجڕاكێشه. هه‌ست ده‌كه‌یت موراكامی له یه‌كێك له شاره‌كانی كوردستاندا ئه‌م رۆمانه‌ی نووسیوه. ئه‌مه‌ش سه‌لیقه و ئه‌زموونی وه‌رگێڕمان نیشان ده‌دات له زمان و رێزمان و ئیدیۆمدا بۆ نموونه: ( جله‌كانیم داكه‌ند، پاشان سوخمه‌ی مه‌مكدانه‌كانی. ئینجا شیمامۆتۆم له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه پاڵخست و به ماچ دامپۆشی. من هه‌موو سانتیمه‌ترێكی له‌شیم كه‌شف كرد و ده‌ستم لێدان و ماچم كردن ) لاپه‌ڕه(222) منیش وه‌كو مرۆڤێكی مه‌ست، هه‌میشه حه‌زم له شه‌راب و خۆشه‌ویستی و رۆمانه. ده‌ست خۆش هاوڕێم ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا، هه‌ربژیت بۆ ئه‌م كاره جوانه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure