30/11/2019 03:43 PM

زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسێك لەژێرناوی بزووتنەوەی روانگەو كاریگەرییەكانی لە نوێكردنەوەی ئەدەبی كوردیدا 1970 -2020 رێكدەخات

لە یادی یوبێلی زێڕینی دامەزراندنی بزووتنەوەی (روانگە) ی ئەدەبیدا، زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسێك لە ژێرناونیشانی (بزووتنەوەی روانگەو كاریگەرییەكانی لە نوێكردنەوەی ئەدەبی كوردیدا 1970 -2020)، سازدەكات.
كۆنفرانسەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، رۆژی یەكەم 20-4-2020 لە هۆڵی بۆنەكانی شارۆچكەی چوارتا، رۆژی دووەم 21-4-2020 لە زانكۆی سلێمانی لە كۆلێجی زمان، هۆڵی پرۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ بەڕێوە دەچێت.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved