30/11/2019 11:42 PM

هەولێر.. فستیڤاڵێکی شیعری بۆ ژنانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بە ناونیشانی ژن ژیان دەنووسێتەوە، فستیڤاڵێک بۆ ژنە شاعیرەکانی کوردسان بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە هاوکاری ماڵی کتێب فستیڤاڵی شیعری ژنانی کوردستان بە دروشمی ژن، ژیان دەنووسێتەوە سازدەکات.

لەم فستیڤاڵەدا ٨١ ژنە شاعیری کوردستان بەشدارن و شیعرەکانیان لە کتێبێکدا بڵاودەکرێتەوەو هاوکات لە فستیڤاڵەکەدا ژمارەیەک ژنە شاعیرو نووسەر خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت.

فستیڤاڵەکە رۆژی ١-١٢-٢٠١٩ سەعات ٤ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پێشەوا لە دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved