30/11/2019 11:52 PM

خواردنەوەی شیر پێویستە؟

پسپۆڕێكی خۆراك رایدەگەیەنێت، شیر بەهای خۆراكی وەك جاران نەماوەو بە خێرایی رێژەی شەكر لە خوێندا بەرزدەكاتەوە.

د.بینایی كامەران پسپۆڕی خۆراك رایدەگەیەنێت، پێكهاتەی شیر بە نزیكەیی بریتیيە لە 78% ئاو، 5% لاكتۆز (شەكر) 3.4% چەوری، 3.3% پرۆتین و تەنها 0.7% كانزای تێدایە، واتە 1% كەمتر، ئەمە لەكاتێكدا شیری مانگای سروشتی بێت و وشك نەكرابێتەوەو نەكرابێتە قوتو پاكەتەوە، بۆیە شیر بەهای خۆراكی وەك جاران نەماوە چونكە بەخێوكردنی ئاژەڵەكان وەك جاران تەندروست نییە، ئەمە راستییەكەو لە زۆربەی توێژینەوە نوێیەكان دەركەوتووە.

دەشڵێت: چەوری ناو شیر بەسوودەو یارمەتی هەرسی شیرەكە دەدات، شیری كەم چەوریش زیاتر شەكرەو ئازاری ریخۆڵە دەدات.

راشیدەگەیەنێت: شیر ناتوانێت ئێسكە نەرمەو ئازارو نەخۆشی ئێسك و جومگە باشتر بكات لە ئێستادا، لەگەل ئەوەی رێژەیەكی شەكری زۆری تێدایە (زۆر كەم كانزاو ڤیتامینی تیایە)، و بۆ قەڵەوی بەتایبەتی قەڵەوی ورگ و كەمەر خراپە قەڵەوی خۆشی هۆكارێكی ئازاری پشت و جومگەیە.

ئەو پسپۆڕەی خۆراك دەڵێت: خواردنەوەی شیر بۆ نەخۆشی شەكرە خراپە چونكە خێرا رێژەی شەكر لە خوێندا بەرزدەكاتەوەو  بۆ كێشەی هەرس و كۆلۆن باش نییە بەهۆی بوونی شەكری لاكتۆز تێیدا.

ئاماژەی بەوەشكردووه: شیر لەدوای تەمەنی دوو ساڵی تەمەن خواردنەوەی رۆژانەی پێویست و گرنگ نییە بۆ تەندروستی و لە هەندێ كەسدا زۆر خواردنەوەی رەنگە زیانی هەبێت بۆ تەندروستی بەتایبەتی كەسێك كە كێشی زۆر بێت.

خاك - راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved