"ڤلادیمیر ڤلادیمیرۆویچ پوتین" سیاسەتمەدارێکی "روسی"یە کە لەپێشتر ئەفسەرێک بووە لە بەشی ئیستیخباراتدا کە لە پلەی سەرۆک کۆماری دا ڕۆڵی گێڕاوە لە ساڵی 2012ـوە هەرچەند بەر لەمەش لە ساڵی 2000ـوە تا 2008 ئەم پۆستەی بەدەستەوە بوو. ئەو سەرۆک وەزیرانی "ڕوسیا" بوو لە ساڵی 1999ـوە تا کاتی سەرۆک کۆمارییەکەی واتا تا ساڵی 2000.پاش ئەمەش لە نێوان ساڵەکانی 2008 بۆ 2012ـدا سەرلەنوێ سەرۆک وەزیران بوو. لە ماوەی یەکەم جاری سەرۆک وەزیرایەتیدا بەدوای دەست لەکارکێشانەوەی "بۆریس ێڵتسین" ڕۆڵی سەرۆک کۆماری گێڕا. لە ماوەی دووەم خولی سەرۆک وەزیری دا سەرۆکی پارتی "ڕوسیای یەکگرتوو" بوو. "پووتین" لە شاری "لینینگراد" لەدایک بووە. لە زانکۆی "لینینگراد" دا لە ساڵی 1975دا لە لقی "دادووەری" دەرچوو. لەمەوبەری ئەفسەری "کەی جی بی" بووە بۆ ماوەی 16ساڵ تا لە ساڵی 1991ـدا دەستی لەم کارە کێشاوە و لە "سەن پیتێزبۆرگ" ئیشی سیاسی دەست پێکرد. "پووتین" لە 1996ـدا ڕۆیشت بۆ "مۆسکۆ" و تێکەڵ بە گروپی سەرۆک کۆمار "ێڵستسین" بوو و لە 31ـی دیسەمبەری 1999ـدا کاتێک "ێڵستسین" دەسی لە کار کێشاوە، بوو بە سەرۆک کۆمار. "پوتین" لە هەڵبژاردن دا بەڕێژەی 53 لەسەدا سەرکەوت هەرچەند ئامادە نەبوو لە هەڵبژاردنی دوایی دا بەشداری بکات، لایەنی دژەبەری پارتی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی "ڕوسیا" بوو کە ناوی "گینادی زیۆگانۆڤ" بوو.
سەرچاوە: artsandculture
خاک - پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure