مایا دیاب ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی لوبنانی له خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ به‌شداری كردنی به نواندن له كارێكی شانۆیی گه‌وره‌دا كه بڕیاره له سعودیه نمایش بكرێت. كاره شانۆییه‌كه به ناونیشانی لۆكه‌نده‌ی ئه‌لئۆباش ده‌بێت له ته‌ك خاتو مایادا چه‌ندان ئه‌كته‌ر‌و ئه‌ستێره‌ی عه‌ره‌ب كاری نواندن ده‌كه‌ن. شانۆییه‌كه بڕیاره له رۆژی چواره‌می مانگی كانونی یه‌كه‌م نمایش بكرێت‌و تا هه‌شتی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ل مایا هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن ئه‌لره‌داد، هاله فاخر، ماجد ئه‌لمه‌سری‌و كه‌سانی دیش رۆڵ ده‌بینن، به‌ڵام رۆڵی مایا دیاب پاڵه‌وانی سه‌ره‌كییه. مایا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كیش بۆ ریكلامی كاره شانۆییه‌كه‌ی پۆسته‌رێكی له سایته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه كه وێنه‌ی خۆی تێدایه. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure