1/12/2019 02:22 PM

10 خۆراكی بەتام و پڕ لە مەگنیسیۆم


هەموو خۆراكێك گرنگیی خۆی هەیە بۆ لەشیی مرۆڤ، بەڵام هەندێكیان گرنگییان زیاترە و دەتوانن جێگرەوەی دەرمان بن و گرفتە تەندروستییەكان چارەسەر بكەن.
پسپۆرانی تەندروستی‌و خۆراك هەمیشە جەخت دەكەنەوە مرۆڤ بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆی پێویستە لە خۆراكەكانییەوە دەست پێبكات، بۆ ئەمەش لیستێكیان ئامادە كردووە و ئەو خۆراكانە لە خۆدەگرێت كە لەگەڵ ئەوەی تامیان خۆشە، دەوڵەمەندیشن بەمەگنیسیۆم، هەندێك توخمە خۆراكیی و ڤیتامینی گرنگ و پێویست.
یەكەم: مۆز
مۆز یەكێكە لەو میوانەی بڕێكی باشی مەگنیسیۆمی تێدایە و لەپاڵ ئەوەشدا بڕێكی زۆری پۆتاسیۆم و ڤیتامین(C) تێدایە، ئەمانەش هەموویان بەخێرایی دەگەنە مێشك و وا لە مرۆڤ دەكەن مەگێزی باش بێت و باش بخەوێت.
دووەم: ماسیی
ماسیی بە یەكێك لەو خۆراكانە دادەنرێت كە دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و لەهەمووشیان بەناوبانگتر ماسیی ناسراو بە ماسیی موسایە.
سێیەم : پرتەقاڵ
پرتەقاڵ میوەیەكی بەتامە و بۆنیشی زۆر خۆشە، ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم.
گرنگیی ئەم میوەیە لەوەدایە كە هەرچۆنێك بخورێت بەسوودە، چ بە تازەیی یان ئاوەكەی بكرێتە شەربەت یاخود بەشێوەی ووشككراو بخورێت یان بكرێتە ناو ئیشی هەویرەوە.
چوارەم: چەرەس
خۆراكێكی سووكەڵەو بەتام و دروستە، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، بڕێكی باشی خۆراكە بەهاشی تێدایە، بۆ نمونە گوێز ترشی فۆلیك و زنك و ڤیتامین (BوE)و پۆتاسیۆمی تێدایە.
پێنجەم: نیسك
یەكێكە لە پاقلەمەنییە بەتامەكان، سەد گرام لە نیسك نزیكەی 75 میلیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە، كاتێكیش مرۆڤ شۆربای نیسك یان سەوزەواتی لەژەمەكانی ڕۆژانەیدا خوارد، مانای وایە ئەو كەسە بەخێرایی بەرەو سیستمێكی خۆراكیی دروست هەنگاو دەنێت.
شەشەم: برنجی سروشتیی ( برنجی بۆر)
برنجی بۆر بەوە جیادەكرێتەوە لەبرنجی سپی كە توێكڵەكەی بە تەواوی لێنەكراوەتەوە، 100 گرام لە برنجی بۆر نزیكەی 157 میلیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە كە دەكاتە نزیكەی دوو هێندەی هەمان بڕ برنجی سپی كە تویكڵەكەی بە تەواوی لێكراوەتەوە.
حەوتەم: گۆشتی پەلەوەر
گۆشتی پەلەوەر بڕێكی باشی مەگنیسیۆمی تێدایە و ئەم توخمەش زۆرتر لە گۆشتی قەل و قاز و مراویدا هەیە.
هەشتەم: نانی بۆر
مەبەست لەنانی بۆر ئەو نانەیە كە ئاردەكەی (كەپەك)ی تێدا بێت، ئەم جۆرە نانە جگە لە مەگنیسیۆم بڕێكی باشی لە كانزا زیندەییەكانی وەك ئاسن و سۆدیۆم و مس و فۆسفۆر تێدایە، ئەوە جگە لە ڤیتامینەكانیش، نانی بۆر پرۆسەی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكریش لە خوێندا هێواش دەكاتەوە و دەبێتە هۆی تێرییەكی درێژخایەن و وزەیەكی باشیش بەلەش دەبەخشێت.
نۆیەم: هەویری بادەم
ئەم جۆرە خۆراكە زۆر دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، 100 گرامی ئەم جۆرە هەویرە نزیكەی 120 ملیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە.
دەیەم: كەلەرمی جۆری ئەڵمانیی
ئەم جۆرە كەلەرمە گەر بە تازەیی بخورێت ئەوا لەشی مرۆڤ لە زۆربەی جۆرەكانی هەوكردن دەپارێزێت، لەوانەش هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە، ئەم جۆرە كەلەرمە جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سیلینیۆم، بڕێكی باشی ڤیتامین (C)یشی تێدایە و گەڵاكانیشی چەندین جۆر ڤیتامینیان تێدایە.

سەرچاوە: الصحە والحیاە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved