پینلۆپی هاوچەرخ؛ گەڕان بەدوای یۆتۆپیادا، ناونیشانی دیوانە شیعرێکی پ.د. نیان نەوشیروان فوئاد مەستی-یە و لە دوتوێی 121 لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە کۆمەڵێک کورتە شیعریی لە خۆگرتووە و شاعیر هەوڵیداوە لە ڕێی تەکنیک و شێوازێکی جیاوازی شیعرییەوە دەنگی شیعریی خۆی لە هاوسەردەمەکانی جیا بکاتەوە. هاوکات لەنێو ئەم هەناسە شیعریانەدا هەست بەو هەناسانە دەکرێت کە لە سروشتەوە نزیکن و زیاتر مەیلێکی سروشتگەرایی بەسەر بەشێکی بەرچاو لە شیعرەکاندا زاڵە. خاڵێکی دیکەی ئەم دەقانە گەڕانە بەدوای هەقیقەتدا بەڵام لە سەرزەمینێکی یۆتۆپی شیعرییدا کە شاعیر هەوڵی خولقاندنی داوە. بۆ نزیکبوونەوە و ئاشنابوون بە هەناسەی ئەم شاعیرە خوێندنەوەی ئەم دیوانە شیعرە کۆمەکی خوێنەر دەکات، کە بەر دونیایەکی جیاواز و تایبەت بکەوێت. پ.د.نیان نەوشیروان فواد مەستی مامۆستای خوێندی باڵای بەشی عەرەبی كۆلێژی زمانە لە زانكۆی سلێمانی و ڕەخنەیی نوێی و هاوچەرخ دەڵێتەوەو پسپۆڕە لە هەرسێ ئەدەبی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و بەڕیوبەری نووسینیشە لە وێب سایتیwww.galawezh.com خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure