له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كۆڕێكى به ناونیشانی ڕه‌گه‌زی مێینه یان ژن له به‌رده‌م توندوتیژی شاراوه‌دا بۆ د.نه‌زاكه‌ت حسێن مامۆستای زانكۆ ڕێكخست. له كۆڕه‌كه‌دا د.نه‌زاكه‌ت حسێن به‌وردی ئاماژه‌ى به هۆكاره‌كانی توندوتیژی له‌دژی ژنان له‌ناو جیهانی سۆشیاڵدا كرد‌و ئاماژه‌ى به ئامار‌و داتاكانی توندوتیژی له‌دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان كرد. ئاماده‌بووانيش ڕاو تێبینی و سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه خسته‌ڕوو. خاك - وێنه/ حه‌مه عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure