له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، وه‌زاره‌تی كاره‌با به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 341 بڕیاریداوه به بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نیا به پێدانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ (نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاو و فرۆكه‌خانه‌كان و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی پاسه‌پۆرت و كارتی نیشتمانی و گرتووخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان). له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌شدا هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با به‌رپرس ده‌بن له هه‌بوونی هه‌ر كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام و ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا نه‌هاتووه، ده‌بێت به زووترین كات كاره‌بای به‌رده‌وامیان ببڕدرێن. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure