1/12/2019 08:40 PM

دانیشتوانی هەرێم شەش ملیۆنی تێپەڕاند

دەستەی ئاماری هەرێم ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بە زیاتر لە شەش ملیۆن كەس دەخەمڵێنێت و ئاماژە بەوەش دەكات كە تەنها لەمساڵدا 150 هەزار منداڵ لەدایكبوون. 

دەستەی ئامار لە هەرێمی كوردستان ساڵانە هەموو ئەو پێوەرانە ئاشكرا دەكات كە پەیوەندی بە تێكڕای سێكتەرەكانی دانیشتوان و ئابووری و تەندروستی و سێكتەرەكانی دیكەوە هەیە، دەستەكە ژمارەی پەنابەران و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو.

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لە سایتی ئەلیكترۆنی خۆیدا ئاماژەی بە پێوەرەكان  لە سێكتەری دانیشتواندا نیشانداوە، كۆی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2019 بە شەش ملیۆن و پەنجا هەزار كەس مەزندە كردووە.

دەستەكە لەدایكبوونیشی بۆ ساڵی 2019 بە 150 هەزار منداڵ خەمڵاندووە، هەروەها كۆی ژمارەی كۆچكردووانیشی بۆ ساڵی 2019 بە 24 هەزار كەس خەمڵاندووەو لەبارەی گەشەشەوە، 2.3% دایناوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی دەستەكە مەزەندەی كردووە تا مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو ژمارەی ئاوارەكان كە كۆی  گشتی خێزانە ئاوارەكان دەكات بە نزیكەی 158 هەزارو 860 خێزان داناوە كە كۆی گشتیشیان دەكاتە 790 هەزار كەس.

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ژمارەی پەنابەران لە مانگی تشرینی یەكەمی 2019 دا بە 252 هەزار كەس خەمڵاندووە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved