1/12/2019 10:50 PM

چیتر پێستی مریشک فڕێمەدەن




ئاشکرایە پێشتر هەموومان واتێگەیشتووین کە پێستی مریشک زەرمەندە بۆ تەندروستی و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کۆلسترۆل و پەستانی خوێن و مەترسیدارە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ.

بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ هەموو ئەم بیرۆکانەی ڕەتکردۆتەوە، پێویست ناکات کە پێستی مریشک لێبکرێتەوە پێش لێنان و خواردنی، چوونکە بەسوودە بۆ دڵ بەهۆی ئەوەی چەوری ناتێری تێدایە و کە ئەمەش بە چەوری دۆستی دڵ ناسراوە، و یارمەتی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلسترۆلی خراپ دەدات و هۆرمۆنەکانیش ڕێکدەکاتەوە و ئۆمیگا ٣ و ٦ی تێدایە.

سەبارەت بەوەی کە دەگوترا پێستی مریشک کالۆری زۆری تێدایە بەڵام لە ڕاستیدا جیاوازی نێوان مریشکێک بە بێ پێست و مریشکێک بە پێستەوە بە هەمان کێش تەنها ٥٠ کالۆری جیاوازیان هەیە.

هەبوونی پێست گرنگە لە کاتی ئامادەکردن و لێنانی مریشکدا چوونکە رێگریدەکات لە چەوربوونی مریشکەکە و وەک بەربەستێک کاردەکات، بۆیە توێژەران داوادەکەن ئەگەر پێشتەکەش نەخورێت بەڵام لە کاتی ئامادەکردنیدا پێستەکەی دانەماڵدرێت لەبەر ئەم سوودەی ئاماژەی پێدرا.


خاک – زاموا زاهیر
 س-  stethnews




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved