2/12/2019 02:40 PM

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی HIV "ئایدز" لەناو مناڵانی پاکستانیدا

بڵابوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز لەناو مناڵانی پاکستانیدا لە ئاسیادا بێ وێنە بووە و حکومەتیش هیچ پلانێکی ئەوتۆی بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم کێشەیە دانەڕشتووە. شارێکی بچووک لە پاکستان هەیه کە تەقریبەن ٩٠٠ مناڵ لەو شارە هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن. ئەم چیرۆکە لە مانگی ئاڤریلەوە دەستی پێکرد، ئەو کاتەی یەکێک لە پزیشکەکان، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەی لە یەکێک لەو مناڵانەی کە هاتبوو بۆ لای، بەدی کرد. ئەم مناڵانه پشکنینی تایبەتی خوێن بە نەخۆشی ئایدزیان بۆ کرا و پاشان ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤ دەرچوون.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیه کە خێزانی ئەو مناڵانه تەندروستییەکی باشیان هەبوو.
یەکێک لەو پزیشکانەی کە ئەم مناڵانەی پشکنیوە دکتۆر "گانگرۆ"یه کە پسپۆری بواری نەخۆشییەکانی مناڵانه. ئەم پزیشکە کەمترین نرخی بۆ پشکنینی نەخۆشەکان وەرئەگرت، بەڵام پاش ئەوەی دەستبەسەرکرا، هەموو شتێک ئاڵوگۆڕی بەسەردا هات. دکتۆر "گانگرۆ" بەتۆمەتی گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز بۆ لەشی ئەم مناڵانه لەلایەن حکومەتەوە دەستبەسەر کرا. بەڵام ئەو بەردەوام ئەیگوت: "من جگە لە خزمەت هیچ هەڵەیەکم نەکردووە و بەرپرسان بۆ ئەوەی خۆیان لەم کێشەیه دەربازبکەن ئەبوو کەسێک بکەنە قوربانی و لەڕاستیدا ئەم قوربانییە منم."
خێزانی ئەم مناڵانه لەگەڵ قەیرانێکی سەخت رووبەڕوو بوونەتەوە. دەرمانەکانی ئایدز ئەگەرچی لەلایەن حکومەتەوە دابین ئەکرێت، بەڵام دەرمانی ئەو هەوکردن و ئازارانەی کە لەپاش گیرۆدەبوون بە ئایدزەوە دێنە ئاراوە لە ئەستۆی خۆیانە و ئەوانیش توانای کڕینی ئەم دەرمانانەیان نییه. بەڵام ئەستەمترین ئازارێک کە لەبەردەم ئەم خێزانانەدایه "شەرم و ئازاری دەروونی"یه.
یەکێک لەم خێزانانه باس لەوە ئەکات کە "خەڵک نەفرەت لە مناڵەکانمان دهکەن. هەڵسوکەوتیان باش نییه؛ حەز ناکەن لەگەڵ ئێمە تەوقە بکەن و هاتوچۆی ماڵەکانمان بکەن." رای گشتی لەسەر ئەوەیه کە ئایدز بەرانبەرە لەگەڵ مەرگ، ئەگەرچی بەمجۆرە نییه.
دەگوترێ لە پاکستان نزیکەی 600هەزار پزیشکی هەیە کە مۆڵەتێکی پزیشکیان لە هیچ زانکۆیەک وەرنەگرتووە و تەنانەت لە نەخۆشخانەکانیش مافی نەخۆشەکان ناپارێزرێ. "ماریا ئێلنا برۆمئۆ" بریکاری رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری ئایدزدا ئەڵێ: پاکستان لە ئاسیادا لەپاش فیلیپین لە پلەی دووەمدایه لە بواری رێژەی تووشبووان بە ئایدز.

 

سەرچاوە: bbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved