پسپۆڕانی په‌یمانگای شارستانیی ماددی له ئه‌كادیمیای زانستی روسیا، به پێی گرێبه‌ستێك به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر دروست كردنی نموونه‌و ماكێتی شوێنه‌واری ته‌دمور به شێوه‌ی سێ دووریی. گرێبه‌سته‌كه له 25ی مانگی تشرینی دووه‌مدا له نێوان ئه‌و په‌یمانگایه‌و وه‌زاره‌تی شوێنه‌وار‌و مۆزه‌خانه‌كانی سوریادا ئیمزا كراوه. ماكێته سێ دوورییه‌كه‌ی شوێنه‌واری ته‌دمور له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وێنانه دروست ده‌كرێته‌وه كه له ساڵه‌كانی 2016 بۆ 2019 له ئاسمانه‌وه‌و به به‌رزی جیاجیا گیراون، وێنه‌كه‌ش له رێگه‌ی درۆنی جۆری (گریفۆن12)وه گیراون‌و ژماره‌یان 20 هه‌زار وێنه‌ی فۆتۆگرافییه. هاوكات له دیمه‌شق پیشانگایه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به ناوی ته‌دموران، واته دوو ته‌دمور كرایه‌وه كه وێنه‌ی شوێنه‌واری ته‌دمور له‌گه‌ڵ وێنه‌ی پترسبۆرگ نمایش كران، كه له‌یه‌كچوونی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه. روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure