حكومه‌تی ئیستۆنیا دانی به‌وه‌دا نا كه له‌به‌رده‌م هێرشی مشكه‌كاندا بۆ سه‌ر كێبڵی هێله‌كانی ئینته‌رنێت شكستی هێناوه‌و مشكه‌كان توانیویانه به‌شێك له خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی ئه‌و وڵاته رابگرن. ئیستۆنیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی‌و زۆربه‌ی كاره‌كانی هاووڵاتیانی، له رێگه‌ی ئینته‌رنێت‌و ته‌نیا به یه‌ك كلیك جێبه‌جێ ده‌بێت، وه‌ك ده‌نگدان‌و باجدان‌و هه‌ر كارێكی دارایی، ئه‌مه‌ش وای كرد بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئیستۆنیا بخاته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نزیكن له‌وه‌ی به ته‌واوی ببنه وڵاتێكی دیجیتاڵی. به‌ڵام به‌م دواییانه ئینته‌رنێتی ئه‌و وڵاته كێشه‌ی تێكه‌وت‌و كاتێكیش كێبڵه‌كانی ژێر زه‌وییان پشكنی، ده‌ركه‌وت كه‌تنه‌كه مشك كردوویه‌تی، كارمه‌ندانی بواره‌كه‌ش به ناچاری نزیكه‌ی 300 مه‌تر كێبڵی ئینته‌رنێتیان گۆڕی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مشك كرتاندبووی. بی بی سی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure