2/12/2019 10:33 PM

چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی چەمچەماڵ دەست بە كارەكانی دەكات

چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تێیدا شەش بەرهەمی شانۆیی بەشداری پێبكرێت.

بە سەرپەرشتی بەڕِێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی/ بەڕیوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ، رۆژانی 18 بۆ 20ی 12-2019، چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت.

لە چوارچێوەی كارەكانیشیدا، لیژنەی باڵای چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە چەمچەماڵ دوای بینین و هەڵسەنگاندنی ئەو بەرهەمە شانۆییانەی بەدەستیان گەیشتووە، 5 كەس لە هونەرمەندان و شارەزایانی بواری شانۆ، بەوردی هەڵسەنگاندنیان لە سەرجەم بوارەكانی شانۆدا بۆ بەرهەمەكان كردووەو بڕیاردرا بەرهەمی ئەم شوێنانە بەشداری فیستیڤاڵ بكەن:
1-چەمچەماڵ
2-كفری
3-دەربەندیخان
4-كەلار
5-پیرەمەگرون
6-خورماڵ
لەگەڵ دوو بەرهەمی قەزاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەكو میوان لە پەراوێزی فیستیڤاڵدا:-
-سەقز
-مەهاباد

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved