2/12/2019 10:42 PM

سلێمانی بەرهەمی سەوزە هەناردەی ناوچەكانی عیراق دەكات

لە سلێمانی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕدەكاتەوەو لەو بەرهەمەش بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی تری عیراق دەكرێت، قائیمقامی سلێمانی دەڵێت گرنگی تەواو بە بەروبومی ناوخۆیی دەدەن و رێگەش نادرێت بە نایاسایی سەوزەو میوە هاوردەبكرێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبونی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە، رایگەیاند: بە ئامانجی زیادكردنی ئاستی بەروبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژە خۆماَلییەكان دەكەن.

وتیشی: وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان جەخت لە بڕیاری وەرنەگرتنی (عمولە) لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەكەنەوەو لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان هیچ بڕە پارەیەك لە جوتیاران وەرناگیرێت و هەر نوسینگەیەكی كشتوكاڵی پارە لە جوتیاران وەربگرێت روبەڕووی سزا دەكرێتەوە، بڕیارەكەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دروستبوونی جموجوڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی جوتیاران لە عەلەوەی سلێمانی.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت بەروبومی سەوزەو میوە بە قاچاخ هاوردەبكرێت، لەهەر شوێنێكی عەلوەو بازاڕەكاندا ئەو بەرهەمانەی كە بە نایاسایی هاوردە دەكرێن ببینرێن بەتایبەت لەم وەرزەدا ترێ‌ و هەنار خاوەنەكەی روبەرووی رێكاری توندی یاسایە دەكرێتەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved