2/12/2019 10:49 PM

وەزارەتی پەروەردە: بۆ هەر 150 قوتابییەك توێژەرێكی کۆمەڵایەتی و دەروونی هه‌بێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانێك ده‌رده‌كات كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران و توێژورانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی تێدایه‌.

دەقی فەرمانەکەیە:-

لەپێناو باشترکردنی کوالێتی باخچەو قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومییەکان و لەپاڵ گرنگیدان بە لایەنی خوێندن، دەبێت گرنگیش بە لایەنی دەروونی و کەسایەتی قوابییان بدرێت. بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەروەردە یاسای ژمارەی (١٤)ی ساڵی (٢٠١٢) تایبەت بە باخچەو قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومییەکان دەرکرد، پاشان بە رێنمایی ژمارە (١ی)ی ساڵی (٢٠١٦) بە ژمارە (٦٦٥٥) لە رێککەوتی (١٤-٦-٢٠١٦) دەرکرد لە ماددەی سی و شەش لە خاڵی چوارەمدا تایبەت بە رێنماییکارانی پەروەردەیی (توێژەران) هاتووە:-
١-دەبێت رێنماییکاری پەروەردەیی (توێژەر) لە باخچە، قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومییەکاندا هەبێت تێکڕای یەک ڕێنماییکار بۆ (١٥٠) قوتابی.
٢-ئەگەر باخچەکە یان قوتابخانە پەیمانگاکە تێکەڵاو بێت، دەبێت بۆ هەردوو رەگەز رێنماییکاری پەروەردەیی (توێژەر) هەبێت.
٣-دەبێت رێنماییکارەکانی باخچەو قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومییەکان پابەندی سەرجەم رێککارو رێنماییەکانی وەزارەت بن بەتایبەتی کاری رێنماییکارانی پەروەردەیی.
٤-دەبێت بەشداری خول و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە رێنماییکاران بکەن لەسەر خەرجی قوتابخانەکانیان.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved