واسینی بۆ ئه‌نده‌لوسی هه‌ڵبژارد؟ ڕۆماننووسه‌كان به‌سه‌رهاتێك ده‌گێڕنه‌وه جیاوازه له‌واقیع، به‌كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌ندێشه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ڕوداوێكی جیاواز له‌وه‌ی كه ڕوویداوه ده‌گێڕنه‌وه، خاڵێكی سه‌ركه‌وتنی رۆمان له‌هه‌ڵبژاردنی شوێندایه، رۆماننووسه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی شوێندا كارامه‌ن، ده‌زانن روداوه‌كان ده‌به‌نه چ پێچ و په‌نایه‌كه‌وه، وه‌ك ئۆرهان پامۆك له رۆمانی به‌فردا له‌و توركیا گه‌وره و فراوانه‌دا، شارێكی دووره‌ده‌ست و چه‌په‌كی وه‌ك قارس هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌یكاته سه‌نته‌ری رۆمانه‌كه‌ی، به‌جۆرێك كه خوێنه‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌دا هه‌ست ناكات له‌شارێكی دووره‌ده‌ست و كپدایه، به‌ڵكو هه‌ست ده‌كات له‌شارێكی قه‌ره‌باڵغ و ئاوه‌داندایه كه پتر له‌سه‌نته‌رێك ده‌چێ نه‌ك پشت ئاوایی. پامۆك به‌خۆڕا قارسی نه‌كردووه به‌سه‌نته‌ری رۆمانه‌كه‌ی، قارس ئه‌و شاره‌ی مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له‌ناو ململانێدا، ململانێ له‌نێوان تورك و ئه‌رمه‌ن و رووس، قارس شاری نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه، پتر له‌چه‌ندین سه‌ده شه‌ڕ و ململانێ له‌سه‌ر ئه‌و شاره كراوه‌و سه‌دان حیكایه‌تی هه‌یه. پاموك له‌قارسه‌وه ده‌مانباته‌وه بۆ نێو توركیایه‌كی پڕ له‌گرفتی ئایدۆلۆژی و كێشه‌ی كه‌مینه‌كان و ململانێی سیاسی. له‌رۆمانی چاره‌نووسی غوباری رۆماننوسی كه‌نه‌دی به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانی راوی ئه‌لحاجدا، ڕوداوه‌كان له‌بیروتن، به‌یروتێك له‌نێو شه‌ڕو كاولكاری و ته‌پوتۆزی ناپاڵمدا نووقم بووه، نووسه‌ری ناوبراو ده‌مانباته‌وه بۆ نێو حیكایه‌تی لوبنانێك كه پڕه له‌چیرۆكی شه‌ڕو ململانێی سیاسی و ململانێی ئاینی و مه‌زهه‌بی. چاوه‌كانی بزورگی عه‌له‌وی ئه‌و رۆمانه سه‌ركه‌وتووه‌ی كه وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌ی چه‌ندین جار چاپكراوه‌ته‌وه، چیرۆكی شوێنێكه، مه‌مله‌كه‌تێكی پڕ له‌ململانێ و ڕوداو. شوێن له رۆمانی ماڵه ئه‌نده‌لوسییه‌كه‌دا، كه بابه‌تی ته‌وه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌یه ئه‌نده‌لوسه، ئه‌نده‌لوسێك پڕ له‌كێشه‌و ململانێ و شه‌ڕ، ئه‌نده‌لوسێك میژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه له‌شه‌ڕو داگیركاری، شه‌ڕی ناوخۆ و كێبڕكێی خه‌لیفه‌كان و شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كرستیانه‌كانه‌وه.. ئه‌نده‌لوس خاوه‌نی سه‌دان حیكایه‌تی تاڵ و ژه‌هراوییه، واسینی چیرۆكی ئه‌نده‌لوس ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و ئه‌نده‌لوسه‌ی كۆڵان و جاده‌كانی سیخناخه له‌حیكایه‌تی شه‌ڕو كۆچ و نه‌هامه‌تی مۆریسییه‌كان و مارانییه‌كان. ئه‌نده‌لوسی ناو ڕۆمانه‌كه نووسه‌ری رۆمانه‌كه واسینی ئه‌لئه‌عره‌ج له پێشه‌كی چاپی كوردییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت (رۆمانێك بكرێته كوردی، مانای وایه كلیلی چوونه ژووره‌وه‌ی ماڵێكی ترت له‌ده‌ستدایه‌و له‌گه‌ڵ میلله‌تێكدا ده‌ژیت به‌ره‌نگاری ماشێنی قڕكردنی ڕه‌گه‌زی و رۆشنبیری و ئیتنیی بووه‌ته‌وه، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پڕۆژه‌یلی سیاسی و ئایدۆلۆژیی كورتهێن به‌گه‌ڕخراوه.) هه‌ر له‌پێشه‌كییه‌كه‌داو له‌په‌ڕه‌گرافێكی تر دا ده‌ڵێت (رۆمانی ماڵه ئه‌نده‌لوسییه‌كه ئاگاداری مه‌ترسییه‌كی ترمان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش گۆڕینی ناسنامه برینداره‌كانه بۆ سه‌ر ناسنامه‌ی برینداركه‌ر، كه ئه‌ویش له‌دۆخی سوڕانه‌وه‌یه‌كی بێكۆتادایه). سه‌باح ئیسماعیل وه‌رگێڕی به‌توانا و به‌سه‌لیقه‌ش سه‌باره‌ت به‌رۆمانی ماڵه ئه‌نده‌لوسییه‌كه كه خۆی وه‌ریگێڕاوه ده‌ڵێت (بونیادی ناوه‌كی رۆمانه‌كه له‌سه‌ر دوو ئاستی زه‌مه‌نی به‌رچاو كار ده‌كات، ئاستێكی دووری مێژوویی تا سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست درێژ ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئاستێكی هاوچه‌رخ له‌سایه‌ی ڕه‌وشێكی خراپی عه‌ره‌بییه‌وه هیچ شتێكی تێدا به‌دی ناكرێت مژده‌ی ئاسۆیه‌كی ڕوون بدات، كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه له ململانێی په‌نهان و ئاشكرادا خۆ ده‌نوێنێت، كه میراتگر به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانییه‌وه ده‌كێشێت، ئه‌و ده‌می ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌دا بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیروخێنێت و له‌شوێنیدا تاوه‌رێكی بڵند بونیاد بنێت.) جا رۆمانی ماڵه ئه‌نده‌لوسییه‌كه ململانێی ماڵێكه، كه خودی ئه‌نده‌لوسه خه‌یاڵی نووسه‌ری له‌سه‌ر بنیاد نراوه، خانوویه‌ك وه‌ك نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت ئه‌م خانووه شتێكی گه‌وره‌تره له‌دارو به‌رد، زمان و مێژوو و ناسنامه‌ی بریندار... یاخود ده‌ڵێت ئه‌م رۆمانه نه‌ك هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه سه‌باره‌ت به‌كۆچی مۆریكسییه‌كان و ده‌ركردنیان له‌زێدی خۆیان به‌ر له‌پێنج سه‌ده، به‌ڵكو یادگه‌یه‌كه به‌كۆمه‌ڵ گرنگی بۆ كورد‌و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌ب و ئه‌وروپی و ئه‌وانی تریش هه‌یه. ماشێنی زه‌به‌ڵاحی سڕینه‌وه هیچ یادگه‌یه‌كی به‌پێوه نه‌هێشتووه. ره‌حیماوا یان كرد به ئه‌نده‌لوس واسینی چیرۆكی قۆناغه‌كانی ئه‌نده‌لوس ده‌گێڕێته‌وه، باسی ئه‌و زه‌مه‌نه ده‌كات كه ئه‌نده‌لوس ده‌كه‌وێت. ئه‌و چیرۆكانه ده‌گێڕێته‌وه مێژوو خۆی لێ نه‌بان كردووه. باسی سڕینه‌وه ده‌كات كه چیرۆكی به‌شێكی زۆری مرۆڤایه‌تییه له‌هه‌موو جیهان، ئه‌نده‌لوسیش وه‌ك هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ململانێی له‌سه‌ره چیرۆكێكی درێژی هه‌یه له‌سته‌م. چیرۆكی دادگای حوكمی دڵڕه‌قانه‌ی كڵێسا‌و سته‌مكارییه‌كانیان. چیرۆكی سڕینه‌وه‌ی مۆریسكییه‌كان و مارانییه‌كان، ئه‌م حیكایه‌ته كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه و لای عه‌ره‌ب ئه‌نده‌لوس برینێكه وه‌كی فه‌ڵه‌ستین، له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ئه‌نده‌لوس وه‌ك ڕه‌مز ناوه‌كه‌ی به‌كارهاتووه یان وه‌ك ناوی قودس. له‌نیشتمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌نده‌لوس ناوێكه شانازی پێوه ده‌كرێ، وه‌ك چۆن رژیمی به‌عس له‌چه‌ندین شاری عێراقیدا ناوی ئه‌نده‌لوس و غه‌ڕناته‌ی له‌چه‌ندین شه‌قام و كۆڵان ناوه، له‌كه‌ركوكی كوردستاندا به‌عس به‌ده‌ر له‌وه‌ی كوردی ئه‌و شاره‌ی ئازاردا و ده‌ربه‌ده‌ری كردن و ناوی شوێنه‌كانیشی گۆڕیوه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كورده‌كانی كه‌ركوكدا هێنرا كه‌متر نه‌بوو له‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌نده‌لوسدا هێنرا، بگره زیاتریش بوو له‌وه‌ی به‌سه‌ر مۆریسكییه‌كانی ئه‌نده‌لوسدا هێنرا، سه‌دام له‌قه‌ره‌بووی ده‌ركردنی موسڵمانه‌كانی ئه‌نده‌لوسدا كۆڵانێكی كه‌ركوكی ناونا غه‌رناته و گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كوردستانیشی گۆڕی بۆ ئه‌نده‌لوس. وه‌ك بڵێی كوردی كه‌ركوك ڕه‌چه‌ڵه‌كیان بچێته‌وه سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی ئیسپانیا، یانژی له‌ئیسپانیاوه هاتبن بۆ كه‌ركوك. ئه‌مه دۆخه مه‌ترسیداره‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه هیچ كه‌س ئه‌وی دی قبوڵ نییه، له‌پای ئه‌و سته‌مه‌ی لێت كراوه تۆش ده‌چی سته‌م ده‌كه‌یت، چاره‌نووسی كورد له‌عیراق وه‌كی چاره‌نووسی مۆریسكییه‌كانی ئیسپانیا بوو. ئه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له‌سه‌ده‌ی شانزه‌دا به‌سه‌ر ئه‌وانی هێنا به‌عس له‌سه‌ده‌ی رابردوودا به‌سه‌ر كوردی هێنا. واسینی له‌ده‌ستپێكی رۆمانه‌كدا ده‌منباته‌وه بۆ چیرۆكی سته‌مێك كه پێنج سه‌ده به‌ر له‌ئێستا له مۆریسكییه‌كان كراوه، وه‌ك له‌رۆمانه‌كه‌دا هاتووه (من ماسیكام. ئه‌گه‌ر پێتان باشه: ماسیكای كچی سپنیۆلی، وه‌كو هاوه‌ڵه‌كانم له‌قوتابخانه ئه‌م ناوه‌یان لێ ناوم، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكم ئیسپانییه، ئه‌ویش وه‌ك منه، گیای ئه‌م سه‌رزه‌وییه ده‌ریاییه‌یه، به‌ڵكو له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌كو هه‌زاران دانیشتووی جه‌زایر ڕه‌چه‌ڵه‌كمان مۆریسكییه.) موراد باستا پیاوێك له‌نێوان دۆزه‌خی ئه‌نده‌لوسدا چیرۆكی ماڵێك له‌كێبڕكێی ڕووخان و مانه‌وه‌دا، ماڵێك شكۆی ئه‌نده‌لوسه، ماڵێك سمبولی ئه‌نده‌لوسێكی شێواو و پڕ له‌حیكایه‌تی تاڵی مرۆڤه‌كانی، گه‌نده‌ڵی ئیداره و داوده‌زگاكانی. چیرۆكی ده‌ستنووسێك كه حیكایه‌تی مۆریسكییه‌كانی تێدایه. ئه‌وه‌ی ده‌گێڕێته‌وه سته‌م لێكراوێكه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیكایه‌ته‌كانی باپیره‌ی كه رۆژگارێك خاوه‌نی ئه‌و خاكه بوون، چیرۆكی سوڵتانه و باپیره گالیلیۆ ئه‌لڕۆخۆی، باسوخواسی شێواندنی شوناس وه‌ك له‌رۆمانه‌كه‌دا هاتووه (تا ئه‌مڕۆ نازانم داخۆ باپیرم دیانه یاخو موسڵمان؟ له‌كه‌سیشم نه‌پرسیوه تا له‌مه دڵنیا بم، ئاخۆ سوڵتانه جوله‌كه‌یه یان موسڵمان...) ئه‌م ڕسته‌یه‌ی ناو ڕۆمانه‌كه گوزارشت له‌وه ده‌كات كه مرۆڤی ئه‌نده‌لوسی شوناسی ونكردووه، به‌جۆرێك نه‌وه‌كان هێشتا نازانن ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌چێته‌وه سه‌ر مه‌سیحییه‌ت یان موسڵمان. نه‌وه‌یه‌ك هیچ له‌باره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیه‌وه نازانێ، نه‌وه‌یه‌كیش هیچی بۆ گرنگ نییه، نه ئه‌نده‌لوسی به‌لاوه گرنگه و نه شوناس و نه ڕه‌چه‌ڵه‌ك وه‌ك له دیالۆگێكی رۆمانه‌كه‌دا هاتووه (باوه موراد شتی وانه‌كه‌یت كه‌س زامنی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كه‌ت ناكات، كه موڵكی تایبه‌تی خۆت و موڵكی خێزانه‌كه‌ته. تۆ له‌به‌رانبه‌ر نه‌وه‌یه‌كیت ئاڵوێر به‌هه‌موو شتێكه‌وه ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت به‌نامووسیشیانه‌وه، ئه‌ی بۆ ده‌ستنووسێك چی ده‌ڵێیت پاره‌یه‌كی زۆری لێ به‌چنگ بهێنێت؟) هه‌ر له رۆمانه‌كه‌دا هاتووه (مامه موراد چ كه‌لتورێك به‌رگه‌ی تاوه‌رێكی سه‌د نهۆمی ده‌گرێت؟ به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانن خانووه‌كه بفرۆشرێت و ده‌موده‌ست مافی خۆیان وه‌ربگرن.) یان ده‌ڵێت (به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك، كاتێك باسوخواسی به‌ڵینده‌رایه‌تییه فره‌ره‌گه‌زه‌كانی تاوه‌ری مه‌زنم به‌رگوێ كه‌وت، كه له‌پڕ هاته وڵاته‌كه‌مانه‌وه، پاشان شاره‌كه‌مان، ئینجا گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان، دواییش ماڵه‌كه‌مان.) (له‌وانی تر باشتر ده‌مزانی شاره‌وانی ماڵه ئه‌نده‌لوسییه‌كه‌ی بۆیه نه‌فرۆشتووه، تا ئاسانكاری بۆ خه‌ڵكه‌كه بكات و له‌بازاڕێكی فره‌وانی نزیك خۆیان سوود ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان قازانج بكه‌ن.) (بیستوومانه ئه‌م خانووه ده‌ڕوخێنن چونكه جنۆكه‌یه‌كی جووی تێدابووه له وڵاتی ئه‌سپینیۆڵه‌وه هاتووه.) (ئه‌م ماڵه بپارێزن، چونكه له‌گۆشت و خوێنی من پێك هاتووه. ئه‌گه‌ر به‌نۆكه‌ری یان به‌كۆیله‌یی تێیدا بمێننه‌وه و جێی مه‌هێڵن.) (ماڵه ئه‌نده‌لوسیه‌كه مرد و هه‌ندێك له ده‌نگدانه‌وه‌كانی نێژران- شۆفڵه به‌هێزه‌كان له‌ناو چوار چێوه ئه‌منییه‌كه‌ی به پیاوانی ئاسایش و ئاگركوژێنه‌وه ته‌نرابوو، به باشی ده‌مبینی چۆن ددانه‌كنیان له هه‌ر به‌شێكی خانووه‌كه‌دا گیر ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌وده‌می ژوورۆچكه‌ی دووربینه‌كه‌ی رووخاند هه‌موو ورده‌كارییه‌كانم بینی...) كۆی ئه‌م په‌ره‌گرافانه گوزارشت له شوناس و ململانێی مانه‌وه و فه‌وتانه، ململانێی نه‌وه‌یه‌كه له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ كه سه‌رمایه و سامان و بازرگانی و چاوچنۆكی شوناس و كه‌لتووری بیربردونه‌ته‌وه، نه‌وه‌یه‌كیش كه هیچی بۆ گرنگ نییه و رۆحی خۆی خستووه‌ته ژێر تایه‌ی ماشێنی زه‌به‌لاحی سڕینه‌وه، كه دواجار ماڵه ئه‌نده‌لوسییه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر تایه‌ی ئه‌و ماشێنه زه‌به‌لاحه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی خه‌مساردی نه‌وه‌یه‌كه‌وه كه نه‌شته‌ری تازه‌گه‌ری له‌توكوتی كردوون. خه‌یاڵی باڵه‌خانه و بورج و ماركێت جوانی راسته‌قینه‌ی لێ ون كردوون. ئه‌م ماڵه شوناسی ون كراوه واسینی زۆر به‌جوانی وێنه‌ی نه‌وه‌یه‌كمان نیشان ئه‌دات كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر نه‌شته‌ری تازه‌گه‌ری، دنیای ته‌كه‌نه‌لۆژیا و پاره و بورج و ماركێت هه‌موو شتێكی بیربردوونه‌ته‌وه، ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ته‌نانه‌ت ناموسی خۆشیان وه‌ك له‌ڕۆمانه‌كه‌دا هاتووه له‌بیركردووه، واسینی باسی ئه‌و نه‌وه تازه‌یه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كات، كه له‌پێناوی پاره‌دا ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویستترین پارچه‌ی جه‌سته‌ی خۆیان ده‌بنه‌وه كه خاكه‌كه‌یانه، ماشێنی سڕینه‌وه عه‌قڵی نه‌وه‌یه‌كی سڕیوه‌ته‌وه به جۆرێك كه له‌به‌رده‌م ڕووخانی ماڵه ئه‌نده‌لووسییه‌كه‌دا بێباكن، له‌نێو نه‌وه‌یه‌كی بێباكدا ته‌نێ سه‌لیم هه‌یه كه موراد باستا ئومێدی پێی هه‌یه، لێ سه‌لیم چی پێده‌كرێ له‌به‌رانبه‌ر لێشاوێك له فریوخوارد و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو. رۆحی واسینی له‌جه‌سته‌ی سه‌لیمی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌دایه، رۆحێكی غه‌مگین و نا‌ئومێد له‌به‌رانبه‌ر نه‌وه‌یه‌ك كه مه‌ست و سه‌رخۆشی دنیای ته‌كنه‌لۆژیان و چاویان بڕیوه‌ته ماڵێك، ماڵێكی هیلاك كه سه‌د حیكایه‌تی تاڵی هه‌یه، ماڵێك تووشی دنیایه‌ك حه‌یسه و به‌یسه بووه، وه‌ك له رۆمانه‌كه‌دا هاتووه (ئه‌م خانووه، كه‌لاوه رۆمانییه‌كه، ماڵه ئه‌نده‌لوسییه‌كه، كازا ئه‌نده‌لوسیاـ ماڵی لاله سوڵتانه پلاتیۆس، خانووی مه‌حروسه، ماڵی لاله نه‌فیسه، خانه‌ی زریاب، شوێنی مانه‌وه‌ی ئیمپراتۆڕ، تیاترۆخانه‌ی كه‌ناره رازاوه‌كان... هه‌موویان ناوێلێكن به‌درێژایی چه‌ندین سه‌رده‌می جیاجیا له‌ماڵه ئه‌نده‌لوسییه نراون.) ئه‌م ماڵه شوناسی ونكراوه و به‌و ناوانه كه ناوێلی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانن و هه‌ر ناوێك چیرۆكێكی هه‌یه‌و تراژیدیایه‌كی هه‌یه، كه به‌درێژایی مێژووی چه‌ندین سه‌ده ئه‌نده‌لووس له‌به‌رده‌م شاڵاوی سڕینه‌وه‌دا بووه‌و ئه‌نجامیش وێرانه‌یه‌ك دروستبووه یادگه‌ی مرۆڤه‌كانی خاپووركردووه، وه‌ك نووسه‌ر ده‌ڵێت به‌جۆرێك دۆخی عاقڵی گۆڕاوه بۆ گه‌مژه‌یی و دۆخی لێبوردن و ئارامی گۆڕاوه بۆ كوشت و بڕ و ئازاردان وه‌ك له‌رۆمانه‌كه‌دا هاتووه (ئه‌مڕۆ هه‌موو شته‌كان له‌ناوچوون، یاخۆ خه‌ریكه ده‌فه‌وتێن، سڕینه‌وه‌ی پێشوه‌خته یادگه و ئێستامانی گرتووه‌ته‌وه، له‌شوێن خۆشه‌ویستی ترس له‌ناخماندا جێگیر بووه‌و كوشتنیش له‌باتی لێبوردن، گێلی له‌بری زیره‌كی، سته‌مكاری له‌بری لێبورده‌یی، توێكڵ له‌بری كاكڵ و ئاین له جێی ئاوه‌ز.) له‌به‌شێكی دیكه‌ی رۆمانه‌كه‌شدا نوسه‌ر ده‌ڵێت (ئه‌م میلله‌ته به‌دوو شێواز به‌رێوه ده‌چن، ته‌شه‌رو قسه له‌پاشمله‌كردن. چاوسووركردنه‌وه. توانج و پاشمله قسه‌كردن.) واسینی ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ دۆخی شه‌ڕ و شۆڕش و كاولكارییه‌كان به‌جۆرێكه كه وڵاته‌كه تووشی قه‌یرانی هۆشیاری و مۆڕاڵ بووه، دۆخێك كه زه‌ینی مرۆڤ بیری لای خراپه‌كارییه. له‌به‌شێكی تری رۆمانه‌كه‌دا نووسه‌ر چیرۆكی كه‌سێكی عیراقی به‌ناوی ئیسماعیل ماجد ئه‌لسامه‌رایی، كه عیراقییه‌كه له‌دوای جه‌نگی كه‌نداو هاتووه‌ته جه‌زایر، وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی ژیاوه. ئه‌م پیاوه دكتۆر ئیسماعیل له‌دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی عیراق كاری كردووه، به‌شێكی رۆمانه‌كه له‌باره‌ی گرێی كوشتنی ئه‌و پاڵه‌وانه‌وه‌یه و له‌گه‌ڵ گرێی تیرۆركردنی ئیسماعیلدا خوێنه‌ر ده‌بات.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure