3/12/2019 12:12 PM

ئەو شەوەی میسی تۆپی ئاڵتوونی وەردەگرت، رۆناڵدۆ لە ئیتاڵیا خەڵات دەکرا

شەوی رابردوو هەموو گەورەکانی تۆپی پێی جیهان لە پاریس کۆببوونەوە و چاوی هەمووان لەسەر پایتەختی فەڕەنسا بوو؛ لیۆنەل میسی توانی بۆ شەشەمین جار تۆپی ئاڵتوون وەربگرێت وهەروەها توانی رکابەرە دێرینەکەی خۆی واتە کرستیانۆ رۆناڵدۆ لابدات. بەڵام کرستیانۆ کە یەکێک لە کاندیداکانی ورگرتینی ئەم خەڵاتە بوو، نەک لە پاریس بەڵکوو لە ئیتاڵیا بەشداری رێوڕەسمێک بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئیتاڵیا.


رۆناڵدۆ و میسی تا بەر لە دوێشەو هەردوکیان توانیبوویان 5 کەڕەت خەڵاتی تۆپی ئاڵتوون وەربگرن. پێدەچێ رۆناڵدۆ زانیبێتی کە ئەم خەڵاته ئەمساڵ ئەدرێت بە میسی و هەر بۆیه لە بەشداری کردن لەم بۆنەیەدا خۆی پاراست. چونکە لە دەسپێکی رێوڕەسمەکەدا دەرکەوت کە پێشبینییەکەی رۆناڵدۆ دروست بووە و لە ریزبەندییەکەدا نەک لە پلەی یەکەم بەڵکوو لە پلەی سێهەمدا ناوی تۆمار کرابوو.
هەر بۆیه رۆناڵدۆ لە رێوڕەسمی خەڵاتکردنی باشترین یاریزانی ساڵی ئیتاڵیادا بەشداری کرد و خەڵاتی یەکەمی دەستەبەر کرد.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved