3/12/2019 05:00 PM

دۆناڵد ترەمپ

" دۆناڵد ترەمپ" چل‌ و پێنجەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکا"یە و بەر لەوەی بێتە ناو گۆڕەپانی سیاسییەوە کەسێکی بازرگان بووە.
"ترەمپ" لە شاری "نیۆیۆرک" لەدایکبووە و هەر لەوێش گەورە بوو و لە قوتابخانەی "ڤارتۆن"ـی شاری "پێنسیلڤانیا" لە لقی ئابووری دەرچووە. ئەو ئیشی بنەماڵەی خۆی کە بریتی بوو لە کڕین و فرۆشنی زەوی وزار بەدەستەوە گرتوە و لە ساڵی 1971ـدا ناوی ئەم بنکەیەی گۆڕی و کردیە "ڕێکخراوەی ترەمپ" و پاش ئەمە پەرەی بە ئیشەکەی‌ دا و لە ناوچەی "مەنهەتەنیش" بنکەیەکی ‌تری هەر بەم ناوە دامەزراند. ئەم کۆمپانیایە ئیشەکەی ئەمە بوو کە بینای مەزن و کازینۆ و هۆتێلەکانی بۆنیاد ئەنا یان نوژەنی  ئەکردنەوە. پاشان کەڵکی لەناوەکەی خۆی وەرگرت، وەک ناوێکی بازرگانی و تەنانەت هەندێک بەرهەم بە ناوی ئەوەوە کرابوون. "ترەمپ" تا ساڵی 2017 بەرپرسی ئەو کۆمپانیایە بوو. ئەو چەندین کتێبی نووسیوە کە بە ناوبەنگترینیان بریتییە لە "هونەری مامڵەکردن". بە پێی بەراوردەکانی ساڵی 2018 ئەو 766ـەمین کەسایەتی دەوڵەمەنی جیهانە کە داراییەکەی 3.1 ملیار دۆلارە.
"ترەمپ" لە ساڵی 2016ـدا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریەتی‌ دا بەشداری کرد و وەک نوێنەری کۆمارییەکان توانی بەسەر 16رکابەردا سەر بکەوێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved