3/12/2019 05:12 PM

شەکر چیمان بەسەر ئەهێنێت؟


سەبارەت بە زیانەکانی شەکرە زۆر گوتراوە و زۆریش نووسراوە. بەڵام ئەگەو لەو کەسانەن کە ناتوانن ژیانی بەبێ شیرینەمەنی و شەکر وێنا بکەن واباشە ئەم بابەتە بخوێننەوە بۆ ئەوەی بزانن خواردنی شەکر چی بەسەر جەستە ئەهنێت.

بەرزکردنەوەی رادەی ئانسۆلین
یەکێک لە کاریگەرییە خێراکانی خواردنی شەکر بەرزبوونەوەی ئاستی ئانسۆلینی خوێنه. واتە ئەو مادەیەی کە ئەبێبته هۆی رێکبوونی شەکری خوێن. بەرزبووونەی رادەی ئانسۆلین دواجار دیاردەیەک ئەهێنێته ئاراوە کە ناوی " بەرگری ئانسۆلینی"ـیه. واتە حاڵەتێک لە جەستە بۆ ئەوەی بەباشی ئیش بکات پێویستی بە ئانسۆلینێکی زیاترە.

بەرزبووونەی کێشی جەستە
جەستە بۆ دابینکردنی وزەی خۆی پێویستی بە هەندێک شەکر هەیه و شەکری زیادی بەشێوەی چەوری پاشەکەوت ئەکات. بەپێی توێژینەوەکان پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەیە لە نێوان خواردنی شەکر و بەرزبوونەوەی کێشی جەستە و ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و ئازارکانی دڵ بەرز ئەکاتەوە.

برسیەتی لەناو نابات
لەو رووەوە کە لەکاتی خواردنی شەکردا هیچ مادەیەکی خۆراکی ئەوتۆ ناڕواتە ناو جەستەوە، لەوانەیه بەردەوام هەست بە برسیەتی بکەن. هەروەها ئەو کالۆرییەی کە لەناو شەکردا بوونی هەیه مرۆڤ تێر ناکات و هەر بۆیه خواردنی شەکر نابێته هۆی کەمکردنەوەی قەبارەی خواردن بەڵکوو زیادیشی ئەکات و ئەم بابەتەش لەگەڵ بەرزبوونەی کێش و باقی کێشەکانی دیکە لەپەیوەندیدایه.

خورانەوەی ددان
ئەو بەکتریانەی لەناو دداندان وەکوو ئێمه حەزیان لە شەکرە و کاتێک ئەم شەکرە بەکاردێنن ئاسیدێک بەرهەم دێت کە لەڕاستیدا بەرهەمی لاوەکی ئەم پرۆسەیەیە. ئەم ئاسیدە هێرش ئەکاتە سەر رووکەشی ددان و ریگا بۆ بەکتریاکان خۆش ئەکات بۆ ئەوەی دزە بکەنە ناو قووڵایی ددانەوە کە پێی ئەگوترێ "دەنتین". ئەم پرۆسەیه ئەگەر هاوکات بێ لەگەڵ خواردنی شەکری زیاتر، ئەبێته هۆی خورانەوەی ددانەکان.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved