3/12/2019 08:08 PM

له‌كاتی ته‌مدا ئاگاداری ئه‌م ڕێنماییانه‌ به‌

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر چەند رینماییەكی بۆ كەشی تەماوی بڵاوكردەوەو داواش لە شۆفێران دەكات كە لەكاتی شۆفێری كردندا ئەو رێنماییانە جێبەجێ بكەن، دەشڵێت مەترسیدارترین كەش بۆ شوفیری تەمە كە دەبیتە هۆی كەمبوونەوەی بینینی ئاسۆیی و دەبیت لە كەشی تەماوی ئەم خاڵانە پەیڕەوبكرێن:

1-لیخۆڕین بە خیراییەك بكەن كە كەمتر بێت لە رۆژانی ئاسایی و كەمتر بێت لەو خیراییەی كە دیاریكراوە بە هێماكانی هاتوچۆ، چونكە ئەم خیراییە دیاریكراوە بۆ كەشی ئاساییە نەوەك كەشی تەماوی.

2-لەكاتی رۆژیشدا گلۆپەكانی تەم و گلۆپە نزمەكان دابگیرسێنن، چونكە لە شوفیری چەند گرنگە كە ببینیت ئەوەندەش گرنگە كە بینراو بیت.

3-لەهیچ كاتێك نابێت هەوڵبدرێت شوفێران لە شۆستەو قەراغی رێگا نزیكبنەوە بەڵكو دەبیت لە ناوەندی رێگایەكان برۆن بەتایبەتی لە ڕێگاكانی دەرەوە چونكە، لەو حاڵەتانە دەرچوون بە بەردەوام لەڕێگە ئەگەری دەبێت.

4-نابێت هەوڵی تیپەڕاندن بدریِت بەتایبەتی لە ریگا تاكسایدەكان چونكە ئوتومبیلی هاتوو چ لە دیوەكەی تری شەقام لەم حاڵەتە بینراو نابیت و ئەگەری خۆپیاكیشان دروستدەبێت.

5-لە حاڵەتی تێكچوونی ئوتومبێل یان چاوەڕێكردن نابێت بەهیچ شێوەیەك ئوتومبیل لەسەر شەقام بمێنێتەوە بەڵكو دەبێت ببرێتە دەرەوەی شەقام چونكە مانەوەی لەسەر رێگە دەبێتە هۆی خۆپێداكیشان لەلایەن شوفێرانی ترەوە بەهۆی كەمی ئاستی بینین.

6-لەكاتی پێچكردنەوەو بەر لە پێچكردنەوە بە مەودایەكی باش دەبیت ئاماژەكان دابگیرسینرێن بۆ ئەوەی بینراو بێت لەلایەن شوفێرانی دواوەو توشی پیكدادان نەبنەوە لەگەڵتدا.

خاك - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved