قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری نوێ به‌رامبه‌ر به‌و ئۆتێلانه ده‌گرێته‌به‌ر كه سواڵكه‌رو قه‌ره‌چ له‌خۆده‌گرێت و لێپرسراوی یاسای قائیمقامیه‌تیش ده‌ڵێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر. بێستون عه‌لی لێپرسراوی یاسا له قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاریداوه به ڕێگریكردن له دیارده‌ی سواڵكردن له شاره‌كه كه‌مبكاته‌وه، له‌ڕێی لیژنه‌كانه‌وه ئه‌و ئوتێله‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه به پڕكردنه‌وه‌و هێنانی به‌ڵێننامه له دادنووس بۆ قائیمقامیه‌ت كه ڕێگه به نیشته‌جێبوونی سواڵكه‌رو قه‌ره‌ج نه‌ده‌ن له شوێنه‌كانیان. وتی؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی سواڵده‌كه‌ن، بوونه‌ته هۆی بێزاری هاووڵاتیان و ته‌نانه‌ت دروستكردنی ئاسته‌نگی هاتوچۆكردن له ترافیكه‌كان، به‌شێكی زۆریان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیشن، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كان به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. وتیشی؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاواره‌ن و له كه‌مپه‌كان ده‌ژین ره‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌كرێنه‌وه به‌جۆرێك جارێكی‌تر نه‌توانن له كه‌مپه‌كه بێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌كرێنه‌وه لێوه‌ی هاتوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ پاش به‌ڵێندان به دادنووس، هه‌ر ئوتێلێك سه‌رپێچی بكات و شوێن و جێگه‌ی مانه‌وه بۆ سواڵكه‌رو قه‌ره‌چ و كه‌سانی رێگه پێنه‌دراو بدات بۆ مانه‌وه له شوێنه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure