نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا له كۆڕێكدا كه له كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌زۆن له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، بۆكس كتێبی (له غه‌زه‌ته‌وه بۆ غه‌زای سۆشیال میدیا"ی بڵاوكرده‌وه. بۆكس كتێبی (له غه‌زه‌ته‌وه بۆ غه‌زای سۆشیال میدیا وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری گرنگی كاری ڕۆژنامه‌نووسییه كه له سێ به‌رگ پێكهاتووه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆكس كتێبه، نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا نووسینێكی بڵاوكرده‌وه له‌ژێر ناونیشانی "ئه‌گه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێ، منیش ده‌مێنم". له‌و نووسینه‌یدا ده‌ڵێت: نوتقی به‌شیرستانه‌م له كۆڕی ناساندنی كتێبی له غه‌زه‌ته‌وه بۆ سۆشیال میدیا). هاوڕێ و هاوپیشه‌كانم له ره‌نجی رۆژنامه‌نوسیدا، پێشخزمه‌تانی خاوه‌ن شكۆی رۆژنامه‌نووسیی. سڵاو و رێزم. پێچه‌وانه‌ی هه‌موو كۆر‌و سیمینارێك لێره ده‌خوازم نوتقه‌كه‌م بخوێنمه‌وه. سوپاسی كاك له‌تیف فاتح ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به باڵا بڕینه‌كه‌ی، لوتفی له‌گه‌ڵ به‌نده نواند. سوپاس بۆ كتێبخانه‌ی ئه‌مازۆن و هاورێكانمان كه به رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه‌وه خه‌ریكبوون كاك شۆڕش: كاك لوقمان و كاك جوامێر‌و كاك ئاری كاك موحسن و هه‌موو كاكه‌كانی تر. ڕاستێكه‌ی هه‌رچیم كرد نه‌متوانی ئه‌م كتێبه كورت بكه‌مه‌وه. نه له بۆكسه‌كه‌ی و نه له‌م شه‌رحه‌ی لێره‌دا بۆ ناساندنی خستومه‌ته‌روو. ئومێد ده‌كه‌م فه‌سڵ و تایتڵ و به‌شه جیاجیاكانی، وێنه‌كان و كاپشنه‌كانی رینوێن بن بۆ خوێندنه‌وه. (له غه‌زه‌ته‌وه بۆ غه‌زای سۆشیال میدیا) له‌سه‌ر كاری پراكتیكی و ئازاری رۆژانه‌و خوله‌كی ده‌ركردنی رۆژنامه له‌نێو تۆڕی فراوانی میدیا‌و قه‌ره‌باڵه‌غی ژیانی سیاسیی و جفاكی كورده‌واری ده‌دوێت. له‌م كتێبه‌دا رۆژنامه ته‌وه‌ره، به‌ڵام به ته‌نیاش نییه، كه‌ناڵه‌كانی تری میدیا یارمه‌تیده‌رن و ئه‌میش یارمه‌تیده‌ری شرۆڤه‌كردنی حاڵی ئه‌وانیش ده‌بێت. ڕه‌گی ئه‌زموونی گشتی ده‌سته‌جه‌معی و شه‌خسی تێكه‌ڵ ده‌بێت و سه‌ركه‌وتن و شكست، كورتهێنان و بازدان وه‌ك گۆشت و خوێن تێكه‌ڵی یه‌ك ده‌بن تا نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌ز بكه‌وێته‌گۆ. كتێبه‌كه له‌سه‌ر كێشه بونیادییه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری له بواری ته‌حریرو دیزاین و سه‌رچاوه‌و توانای مرۆیی و ته‌كنیكی رۆژنامه ده‌دوێت. له‌سه‌ر پرۆفیشناڵی و ناكامی، كێشه ئیداری و داراییه‌كانی رۆژنامه‌و سپۆنسه‌ری رۆژنامه‌نووسیی، هه‌یكه‌لی ئیداری و پله‌به‌ندی به‌شه‌كانی رۆژنامه‌و ژوری هه‌واڵ ده‌دوێت ده‌یه‌وێت بڵێت ته‌وقیت و ده‌ستوبردی له كاری رۆژنامه‌نووسیی به‌قه‌ده‌ر توانا‌و به‌هره‌مه‌ندی گرنگن. ده‌یه‌وێت بڵێت دیدی هاوبه‌ش له ته‌حریری رۆژنامه‌و هتد دا زۆر گرنگه. نه‌ك هه‌ریه‌كه‌و له ئاوازێك بخوێنێ. خۆی رۆژنامه دیارده‌ی ئازادییه، به‌ڵام ژیانی ناوخۆیی رۆژنامه ئازاد نییه، له‌سه‌ر روانینی به گۆڤاربوونی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌و له‌ده‌ستچوونی سه‌بقی سه‌حفی قسه ده‌كات كه چۆن به‌دواداچوونی قووڵ و زانیاری جێی ئه‌و پێشبڕكێیه ده‌گرێته‌وه. له‌سه‌ر مۆنیته‌ری ناوخۆیی و كوالێتی و چاودێری رۆژنامه‌وانیی و یاسا ده‌دوێت. هه‌ر له‌و نووسینه‌دا ستران عه‌بدوڵڵا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: باوه‌ڕی من لێره ره‌نگی داوه‌ته‌وه كه زاڵبوونی ئیداره‌و سپۆنسه‌ر به‌سه‌ر ته‌حریر وه‌ك زاڵبوونی عه‌سكه‌ر وایه به‌سه‌ر حوكمی مه‌ده‌نیدا. وه‌ك تابلۆی جوان و ناشیرین هه‌ریه‌ك وزه‌و هیلاكی ده‌وێت ئیتر بۆچی تابلۆی جوان و رۆژنامه‌ی جوان دروست نه‌كه‌ین. له‌سه‌ر كه‌وڵكردنی بیرۆكه‌ی میدیایی و رۆژنامه‌ی گشتی و مه‌سافه‌ی سیاسه‌ت، رۆژنامه‌ی لۆكالی و نیشتمانی و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته موزمینه ده‌دوێم. له‌سه‌ر سۆشیال میدیا و ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كانی قسه‌م كردووه. ئایا كاغه‌ز ماوه یان كاغه‌زی سوتاوه؟ -سۆشیال میدیا باخچه‌ی پشته‌وه، یان پێشه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه؟ -گرفته‌كانی رژنامه‌گه‌ری كوردی وه‌ك له ئه‌زموونه‌كانی كۆمه‌ڵێك نووسینی پێشووم و هی ئێستا چه‌نده گه‌شه‌یان كردووه. -چه‌پكێك له‌و كتێبانه‌ی بواری میدیا كه خوێندنه‌وه‌م بۆ كردون. -یان ئه‌و باسوخواسانه‌ی ده‌روازه‌ی به‌ش و دۆسێ بوون. وه‌ك نموونه هێنامنه‌ته‌وه. -دووتوێی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و وه‌رزش چۆن ده‌بن و چۆن هه‌بن؟ دراما‌و ره‌خنه‌ی درامی و سینه‌مایی و هتد.. -له‌سه‌ر رۆژنامه وه‌ك به‌شێك له نیتۆركی فراوانی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و سۆشیال میدیا‌و ئۆنلاین. -له‌سه‌ر پێشبركێ و ململانێ و ته‌واوكاری یه‌كتری كه‌ناڵه‌كانی میدیا. -له‌سه‌ر رێره‌و و ره‌وتی گه‌شه‌و پاشه‌كشێی به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌پێدانی رۆژنامه‌وانی و هۆكاره‌كانی. له‌سه‌ر ئه‌مانه‌و زۆری تر قسه‌م كردووه. ڕوونیشيده‌كاته‌وه: ئه‌م كتێبه به‌شیر موشیر وته‌نی به ئیمزای من نووسراوه، به‌س حه‌قیقه‌ت شیله‌ی مێشك و ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی ئه‌زموونی زۆر له هاوپیشه‌كانمه. له كوردستانی نوێ، له ئاسۆ‌و له هه‌فتانه‌و له زۆرێك ئه‌زموونی تر كه به‌شداریم تێدا كردووه. هه‌ر له‌سه‌ر كوردستانی نوێ نییه، له‌سه‌ر ئه‌و كوردستانی نوێیه‌یه كه دڵخوازی خۆمه‌و هێشتا نه‌هاتووه. ره‌سمه‌كانی لێره‌شن شایه‌تی ده‌ده‌ن. پێشمخۆشه سه‌رنجتان بۆ وێنه‌ی ئه‌م منداڵه له‌م چاپخانه‌یه ڕابكێشم كه شه‌ونخوونی هاوپیشه‌كانم ده‌رده‌خات. میوانانی خۆشه‌ویست: بیرۆكه‌ی ئه‌م بۆكس كتێبه كۆنه، به‌ڵام ئه‌نگێزه‌ی نووسین و ئاماده‌كردنی به‌مشێوه‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونێكی شه‌خسی كه له خوتوخۆڕایی ده‌ترسام نه‌توانم ئه‌م ئه‌مانه‌ته بگێڕمه‌وه. بۆیه ته‌نانه‌ت فه‌سڵێكی به وتن ته‌سجیلم كرد‌و دوایی نووسیمه‌وه. ئه‌م كتێبه هی خۆم نییه به ته‌نیا، هی هه‌موومان و هی هه‌مووتانه. مرۆڤ هه‌ر مرۆڤێك، به‌رهه‌می ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر‌و به‌رهه‌می دامه‌زراوه‌كانه كه كاری تێدا كردون. خۆی چه‌ند له خۆی رازی بێت هیچ نییه، بێ ئه‌وان. گه‌ره‌كه ئه‌وی فێری بووه‌و فێری كراوه بیگیڕێته‌وه‌و بیگوازێته‌وه. هه‌ر ئه‌و هاجسه بووه هه‌وێنی پرۆژه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ هاورێم مه‌لا ئاریان كه ناوی (زه‌كاتی ئه‌زموونمان) لێناوه. واجبمانه ئه‌و زه‌كاته بده‌ین، مادام پێشینانی ئێمه به سه‌خاوه‌ته‌وه كۆشش و هیمه‌تیان له ئێمه‌دا سه‌رفكرد. غه‌زه‌ته ئه‌مانه‌تێك ده‌داته‌وه كه واجبه بیداته‌وه. ئه‌گه‌ر لێی زیادكرد دیسانه‌وه واجبێتی قه‌ره‌بووی تریش بدات. زیاتر له بیستوپێنج ساڵه له كایه‌كه‌دام و حه‌ز ده‌كه‌م له ئێوه‌شه‌وه فێربم، بیگێرنه‌وه تا بیخوێنمه‌وه‌و بیرۆكه‌تان لێ بدزم و وای لێبكه‌م خۆشتان نه‌یناسنه‌وه. بیرۆكه‌م ببه‌ن و عافێتتان بێت. ئه‌گه‌ر وه‌ستایانه بردتان و گه‌رده‌نی هه‌موو لایه‌كتان ئازاد بێت. له كۆتاییدا: له زمانی پزیكشێكی ئێرانی، دكتۆر قه‌ریب كه دكتۆرێكی حه‌ریفی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بوو، ده‌گێرنه‌وه وتویه‌تی: ئه‌وه‌نده هۆگری پزیشكێتی منداڵانم كه پێش ئه‌وه‌ی له ره‌حمی دایكم بێمه ده‌ره‌وه پرسیم ئایا ئیشێك هه‌یه به ناوی پزیشكی منداڵان، وتیان به‌ڵێ، هه‌یه. گوتم: كه‌واتا ناوی خوای لێبێنن و با له‌دایكبم. جا خوشك و برایان: ئه‌گه‌رچی به‌نده له ده‌روازه‌ی سیاسه‌ت و خه‌باتی و به‌شداری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاتمه ناو دونیای جه‌نجاڵی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، لێ وا هۆگری بوم كه ئێستا لێم بپرسن له دونیا ده‌مێنیته‌وه، ده‌پرسم و ده‌ڵێم ئایا پیشه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه به ناوی رۆژنامه‌نووسیی؟ ئه‌گه‌ر وایه تا سه‌ر ده‌مێنمه‌وه‌و ئه‌گه‌ر نه‌ما، وه‌ی زاڵم زه‌مانه‌ی بێ كاغه‌ز‌و چاپ، نه‌مێنم). خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure