4/12/2019 02:42 PM

شوێنە گەشتیارییەکانی شاری "مومبای"

دەروازەی "هیند"

 بەناوبانگترین مۆنۆمێنتی مێژوویی شاری  "مومبای" دەروازەی "هیند"ـە کە لەساڵی 1924 بەبۆنەی سەردانی "پاشا جۆرجی پێنجەم" و "شاژن مەری"ـەوە بونیادنرا. هەروەها ئەم دەروزانەیە ئەو شوێنەیه کە دوایین سوپای بەریتانیا لەوێوە رۆیشتە دەرەوە و بەم کارە کۆتایی حوکمڕانی خۆی بەسەر "هیند" و سەربەخۆیی ئەم وڵاتەی راگەیاند.

حاجی عەلی

 باڵەخانەی حاجی عەلی هاوکات هەم مزگەوتە هەم پەرستگەیە. ئەم باڵەخانەیە لە ساڵی 1431 و لەلایەن بازەرگانی دەوڵەمەندی موسڵمان "پیر حاجی عەلی شا بوخاری"ـیەوە بونیادنراوە. حاجی پاش گەڕانەوە لە حەج گۆڕانی بەسەردا هات و مەزارگەکەشی هەر لەم باڵەزانەیەدا جێگیر بوو. دەرگای جاجی عەلی لە ناوەڕاستی ئۆقیانووسدایه و تەنها کاتێک ئەتوانی لێی بڕۆیتە ژوورەوە کە ئاستی ئاوی ئۆقیانووس دابەزێت.

بازاڕەکانی "مومبای"

 لە بازاڕ و شەقامەکانی"مومبای"ـەوە کە پێی ئەگوترێ "کوبالا / Cobala" تا بازاڕی "چۆر/ Chor" کە پێی ئەگوترێ بازاڕی دزان، پڕە لە شوێنی سەرنجڕاکێش بۆ سەیرکردن و هەروەها کڕینی کەلەوپەل. بۆ کڕینی کەلەوپەلی ناوازه سەردانی بازاڕی کوبالا بکەن و لە شەقامی "لینکینگ/ Linking" کەوش و جلوبەرگی هەرزانبایی بکڕن. هەروەها سەردانێکی بازاڕی چۆر بکەن بۆ کڕینی بەهارات و خواردن و لە کۆتاییدا چێژ لەهونەری بیناسازیی بازاڕی "کرافۆرد/ Crawford" ببینن.

بۆلیود

"بومبای" ناوەندی پیشەی فیلم و سینمای "هیند"ـە کە پێی ئەگوترێ بۆلیود. سینەمای "ئێرۆس/ Eros" و هونەری بیناسازیی تەنیشت وێستگەی شەمەندەفەری "چەرچ گەیت/ ChurChgete" چێژێکی تایبەت بە مرۆڤ ئەبەخشێت و شوێنێکی گونجاوە بۆ سەیرکردنی فیلم. تەنانەت ئەگەر حەزتان لێ بوو لە فیلمێکی بۆلیوددا رۆڵ بگێرن ئەم دەرفەتە بۆ ئێوە ئامادەیه!

 

سەرچاوە: theculturetrip، tripsavvy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved