4/12/2019 03:40 PM

بزوتنەوەی ڕوانگە و کاریگەرییەکانی لە نوێکردنەوەی ئەدەبی کوردیدا

 

لە یادی یوبێلی زێڕینی دامەزراندنی بزووتنەوەی (روانگە) ی ئەدەبیدا،بە چاودێری دكتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەر پەرشتی  پ.ی. دكتۆر حەسەن ڕەزا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی،  زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسێك بەدروشمی (بزووتنەوەی روانگەو كاریگەرییەكانی لە نوێكردنەوەی ئەدەبی كوردیدا)1970 -2020)، سازدەكات.
دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لە لیژنەی ڕاگەیاندنی كۆنفرانس ڕایگەیاند، لە یادی یۆبیلی زێڕینی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ڕوانگەدا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی و لیژنەی ڕۆشنبیریی کۆلێجی زمان،  بە هاوکاریی کۆلێجی زمان، کۆنفرانسی زانستی-نێودەوڵەتی بە دروشمی "ڕوانگە، هەنگاوێک بەرەو نوێکردنەوە" ڕێکدەخەن بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆڵ و کاریگەریی بزوتنەوەی ڕوانگە لە ئەدەبی نوێی کوردیدا و تیشکخستنەسەرهەوڵ و ماندووبوون و کاریگەریی ڕوانگەییەکان لە گۆڕەپانی ڕەخنە و ئەدەبی کوردیدا و  كۆنفرانسەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، رۆژی یەكەم 20-4-2020 لە هۆڵی بۆنەكانی شارۆچكەی چوارتا، رۆژی دووەم 21-4-2020 لە زانكۆی سلێمانی لە كۆلێجی زمان، هۆڵی پرۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ بەڕێوە دەچێت.
دەربارەی ئامانجەكانی كۆنفرانسیش دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا ئاماژەی بەوەكرد، دروستکردنی پردێکی پتەو لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵی کوردی و کارلێک و ئاوێتەبوونی زیاتری زانکۆ و دەوروبەرە کۆمەڵایەتییەکەی هەروەها ناساندنی ئەو نووسەرە  نوێخوازانەی تێز و بنەما کۆنەکانیان تێکشکاند و فۆڕم و بیر و هزری نوێیان خستە گۆڕەپانی ئەدەبی کوردییەوە،لە گەڵ ناساندن و ئاشنابوونی نەوەی نوێ بە داهێنانە نوێخوازانەکانی ڕوانگە.
سەبارەت بەتەوەرەكانیش ئەو ئەندامەی لیژنەی ڕاگەیاندنی كۆنفراس باسی لەوەكرد، تەوەرەكان پێكهاتوون لە:
-بزوتنەوەی ڕوانگە و کاریگەریی ئەدەبی نوێخوازانەی نەتەوەکانی تر-.بزوتنەوەی ڕوانگە و میکانیزمی نووسینی نوێ و هاوچەرخ-
بزوتنەوەی ڕوانگە و زمانی شیعری-.خوێندنەوەی نیشانەناسی (سیمێۆتیکی) و زما‌نناسانی بۆ کارو بەرهەمە ئەدەبیەکانی ڕوانگە.
سەبارەت بە مەرجەكانی توێژینەوەش دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا باسی لەوەكرد، مەرجەكان وەك هەر كۆنفرانسێكی تری نێودەوڵەتی بریتی یەلە:
1.پێویستە توێژینەوەکە پێشتر لە هیچ گۆڤار یان کۆنفرانسێکدا بڵاونەکرابێتەوە یان پێشکەش‌ نەکرابێت، یان مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی لە هیچ گۆڤارێک وەرنەگرتبێت.
2.کورتەی توێژینەوەکە بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی وەردەگیرێ و پێویستە لە  (500) وشە زیاتر نەبێت.
3.پێویستە توێژینەوەکە لە (5000) وشە  تێپەڕنەکات و توێژەر بە تەوەرەکانی کۆنفرانسەکەوە پابەندبێت.  
4.پێویستە توێژینەوەکە بە فۆنتی قەبارە (14)نووسرابێت، بۆ ئینگلیزی خەتی (Times New Roman) و بۆ کوردی و عەرەبی خەتی ((Unicode بەکاربهێنرێت.
5.لە لاپەڕەی یەکەمدا ناوی سیانیی توێژەر و پلەی زانستی و  ناوی زانکۆکەی و ئیمەیڵی فەرمی توێژەر بنووسرێت. لەگەڵ توێژینەوەکەدا پوختەی ژیاننامەی خۆیشی هاوپێچ بکات.
شایەنی ئاماژە پێكردنە وادەی گرنگ ڕۆژی2020/02/ 30دوا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی توێژینەوەکان بەتەواوی و بۆ پەیوەندی كردنیش بە كۆ نفرانسئیمەیڵی کۆنفرانس:      [email protected] و [email protected] 








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved