4/12/2019 04:15 PM

"نێلسۆن ماندێلا"

"نێلسۆن رۆلیهالها ماندێلا" شۆڕشگێڕێکی دژە ئاپارتایدی ؟ وڵاتی "ئافریقای باشوور" کە بووە رێبەرێکی سیاسی و کەسێکی مرۆڤدۆست و وەک سەرۆک کۆماری "ئافریقای باشور"ـیش لە ماوەی ساڵەکانی 1994 تا 1999ـدا ڕۆڵی بینیوە. ئەو یەکەمین سەرۆک کۆماری ڕەشپێستی وڵاتەکەی بوو کە لە هەڵبژاردنێکی دیموکراسییانەدا سەرکەوت. حکومەتەکەی ئەو تەرکیزی کردە سەر لابردی سیاسەتی ئاپارتاید و هەوڵی ‌دا بۆ چاکسازی و لەیاد بردنەوەی ئەو گرفتانەی کە لە ژێر دەسەڵات ڕەگەزپەرستانەی پێشوو بەدی هاتبوو. لە باری ئایدیالۆجییەوە ئەو ناسیۆنالیستێکی سۆسیالیست بوو، وەک سەرۆک کۆمار لە ماوەی ساڵەکانی 1991 تا 1997ـدا خزمەتی کرد.
"ماندێلا" لە "مڤیزۆ" لەدایکبووە، لە لقی پارێزەری‌ دا سەرقاڵی خوێندنەوە بووە لە زانکۆکانی "فۆرت هایر" و "ڤیتڤاترسراند" و پاشان بۆ ئیشکردن رووی لە شاری "یۆهانسبێرگ" کردوە. لەوێ تێکەڵ بە ئیشی سیاسی بوو و دژ بەچەوساندنەوە وەستایەوە و بووە کەسێکی ناسیۆنالیست و تێکەڵ بە "ئێی ئێن سی" بوو لە ساڵی 1943ـ دا و پاش ئەمە لە ساڵی 1944ـدا لێژنەیەکی نوێی بۆنیادنا. پاشان حکومەتی سپی پێستەکان هاتە سەر کار و هەندێک سیاسەتی نابەرابەرانەی سەپاند، ئەو و "ئێی ئێن سی" هەوڵیاندا بۆ ڕووخاندنی ئەم حکومەتە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved