له شاری سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دوو كه‌سایه‌تی ناسراوی یاری كیك بۆكسینگ خولێكی پرۆفیشناڵی یارییه‌كه ده‌كرێته‌وه. دكتۆر هاوبیر عه‌بدولڵا پاڵه‌وان و راهێنه‌ری دیاری یاری كیك بۆكسینگ، ئاشكرایكرد كه یه‌كێتی كیك بۆكسینگ سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنان به سه‌رپه‌رشتی ماتیت سیسمی راهێنه‌ری پرۆفیشناڵی كیك بۆكسینگ له وڵاتی بریتانیا‌و شانبه‌شانی من (هاوبیر عه‌بدولڵا) له به‌رواری 13-12-2019 له هۆلی city gym له ماجدی مۆڵی سلێمانی خولێكی راهێنانی كیك بۆكسینگ ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئامانجی به‌هێزی ئه‌م خوله ئاماده‌كردنی یاری پرۆفیشناڵی یارییه‌كه بۆ نێو گۆره‌پانی ملمنێی یاریكردن، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ی فێرخوازان و راهێنه‌ران كه هه‌میشه له‌و هه‌ڵه باوانه‌ی له یارییه‌كه توشیان ده‌بێت. وتیشی: ئه‌و راهێنه‌ره به‌ریتانیه‌ی دێت راهێنه‌ری پرۆفیشناڵه پێشتر یاریزانی K1 بووه له پاڵه‌وانێتی جیهان و جێده‌ستی هه‌یه له دروستكردنی چه‌ندین یاریزانی جیهانی و منیش پێشتر ئاشنایمان هه‌بووه، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه پرۆفیشناڵیهی ههمانبووهو به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر پێشكه‌شی بكه‌ین به به‌شداربووان و فێرخوازان و راهێنه‌ران. خاك - هه‌رێز جه‌مال
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure