به دروشمی (یه‌كسانی جێنده‌ر ئه‌ركی هه‌مووان) یه‌كه‌م كۆنفرانسی جێنده‌ر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. به ئاماده‌بوونی د.رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و به‌شێك له رێكخراوه‌كانی ژنان، له هۆڵی پێشه‌وای شاری هه‌ولێر یه‌كه‌م كۆنفرانسی جێنده‌ر له‌ژێر ناوی (یه‌كسانی جێنده‌ر ئه‌ركی هه‌مووان) ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. له كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ند وتارێك خوێنرانه‌وه، وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانیش له‌لایه‌ن د.سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌ت پێشكه‌شكرا. هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا كورته فلمێك به ناونیشانی له (سوراییدا)، پێشكه‌شكرا، دواتر داتا‌و زانیاريیه‌كانی جێنده‌ر له وه‌زاره‌ت خرانه‌روو. له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌شدا (یه‌كسانی جێنده‌ری، كار‌و ئه‌رك) له پانێلێكدا پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure