ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماری مانگی 11ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و منداڵبوونی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا 125 منداڵ له‌دایكبوون و 2822 هاووڵاتیش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانیان كردوون. كار‌و چالاكی و ئاماری مانگی 11ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان به‌مشێوه‌یه: 2822 سه‌ردانی كیلینی ڕاوێژكاری ژنان و منداڵبوونیان كردووه 1532 هاووڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنی منداڵانیان كردووه 125 منداڵ له‌دایكبوون 89 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه 432 له به‌شی كوتان تۆماركراوه 574 سۆنه‌ر ئه‌نجامدراوه 4943 پشكنین ئه‌نجامدراوه 44 هاووڵاتی سه‌ردانی قاوشی ژنانیان كردووه 125 هاووڵاتی سه‌ردانی قاوشی منداڵبوونیان كردووه 220 هاووڵاتی سه‌ردانی قاوشی منداڵانیان كردووه 266 هاووڵاتی سه‌ردانی به‌شی گه‌شه‌ی منداڵیان كردووه 174 هاووڵاتی سه‌ردانی به‌شی چاودێری دایكانیان كردووه خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure