له‌م مانگه‌دا ناوه‌ندی 7 ره‌نگه دوو چاپكراوی شێوه‌كاری بڵاوده‌كاته‌وه ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه بڕیاره له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دوو چاپكراوی تری شێوه‌كاری بڵاوبكاته‌وه به ناوه‌كانی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له تابلۆ‌و هونه‌ری شێوه‌كاری جیهانی) كه نووسه‌رو وه‌رگێڕ (رزگار سه‌عید) له ئه‌ڵمانییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی، هه‌روه‌ها كتێبی (هونه‌ری پۆسته‌ر) كه هونه‌رمه‌ندو وه‌رگێڕ (ستار كه‌ریم) له فارسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوو كتێبه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری چاپكراوه‌و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی نوێی 7 ره‌نگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی شێوه‌كاری بۆ هونه‌رمه‌ندان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له په‌یمانگه‌و كۆلیژه‌كانی هونه‌ر. ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌روه‌ها بڕیاره له ساڵی 2020دا 4 كتێبی تر سه‌باره‌ت به ره‌نگی ئاوی و زه‌یتی و په‌یكه‌رو سیرامیك چاپ و بڵاوبكاته‌وه‌و پێشتریش یه‌كه‌مین چاپكراوی تایبه‌ت به ئه‌كریلیك چاپ و بڵاوكرده‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure