"سووکارنۆ" یەکەمین سەرۆک کۆماری "ئەندۆنێزیا" بوو کە لە ماوەی ساڵەکانی 1945 بۆ 1967ـدا وەک سەرۆک کۆماری خزمەتی کرد. "سووکارنۆ" رێبەری ئەو شۆڕشە بوو کە لە وڵاتەکەیدا کەوتبووە ڕی بۆ وەدەس هێنانی سەربەخۆیی و رزگار بوون لە دەس "هۆلەندا". ئەو لە ماوەی ژێر چەپۆکە بوونی "ئەندۆنێزیا" لە ژێر دەسەڵاتی "هۆلەندا"، رێبەری هەر بەرچاوی بزاڤی ناسیۆنالیستی "ئەندۆنێزیا" بوو کە بۆ ماوەی پتر لە دە ساڵدا لە بەندیخانەی "هۆلەندا" بوو تا ئەو کاتەی هێزەکانی "ژاپۆنی" هێرشیان هێنا و لە بەندیخانە رزگاریان کرد. "سووکارنۆ" و هاوڕی ناسیۆنەلیستەکانی لەسەر ئەمە ساخ ببوونەوە کە پشتیوانی لە شاڕی "ژاپۆن" بکەن و ببنە هۆی ئەوەی لەناو خەڵکدا "ژاپۆنی"ـیەکان خۆشەویست بن و لەم لاشەوە "ژاپۆن" یارمەتیان بدات بۆ ئەوەی بیری ناسیۆنالیستی پەرە بسێنێت. لەو ماوەیەی کە "ئەندونێزیا" لەژێر دەسەڵاتی "ژاپۆن"ـدا بوو و هێزەکانی "هۆلەندا" دەرکرابوون، "سووکرانۆ" و " محەمەد هاتا" سەربەخۆیی "ئەندۆنێزیا"ـیان لە 1945ـدا ڕەگەیاند و "سووکرانۆ" وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری "ئەندۆنێزیا" هەڵبژێردرا. ئەو بووە رێبەری خۆڕاگری "ئەندۆنێزیا" لەو کاتەدا کە "هۆلەندا" بەهیوا بوو سەرلەنوێ دەس بەسەر ئەو وڵاتەدا بگڕیتەوە. لەو ماوەیەدا "سووکرانۆ" هەم لەباری دیپلۆماسییەوە دژ بەم کردەوەیەی "هۆلەندا" هەوڵی ئەدا و هەم لەباری نیزامیشەوە. ئەم خۆڕاگرییە بووە هۆی ئەوەی "هۆلەندا" لە ناچاری لە ساڵی 1949ـدا دان بە سەربەخۆیی "ئەندۆنێزیا"ـدا بێنێت. "ئاناتا تیۆر" نووسی :"سووکرانۆ" یەکەمین رێبەری "ئاسیایی"ـیە کە لە سەردەمی مودیرندا توانی وڵاتێک بەم گشتە جۆراوجۆرییە کەلتوری و ئایینی و نەتەوەییەوە یەکگرتوو بکات ئەویش بێ ئەوەی تەنانەت یەک دڵۆپ خوێن بڕێژێت".
سەچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure