5/12/2019 02:52 PM

ئایا دواخستنی کاتی رۆیشتنی مناڵان بۆ باخچەی ساوایان بەسوودە؟

بەپێی توێژینەوەکان نزیکەی 4 بۆ 6٪ـی مناڵان درەنگتر ئەڕۆن بۆ باخچەی ساوایان. زۆرینەی دایک و باوکان بڕیاریان وایە کە کاتی رۆیشتنی مناڵەکانیان بۆ باخچەی ساوایان دوابخەن بۆ ئەوەی دڵنیا بن لە مناڵەکەیان لەبواری دروونییه ئامادەیی ئەوەیه هەیه کە بدرێتە بەر پرۆسەی فێرکاری. هەندێکی دیکە نایانەوێ مناڵەکانیان بەنسبەت هاوپۆلییەکانیان گەورەتر یان بچووکتر دەرکەون. بەڵام خاڵی گرنگ بۆ دیاریکردنی کاتی رۆیشتی مناڵان بۆ باخچەی ساوایان چییه؟
بێگومان ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە لەم بوارەدا بوونی نییه. لەڕاستیدا ئەو بەڵگانەی کە باس لە باشترین کات بۆ ڕۆیشتنی مناڵان بۆ باخچەی ساوایان ئەکەین تاڕادەیەک دژی یەکەن. بۆ دەسپێک ئەبێ بڵێین کۆمەڵێک بەڵگە هەن کە باس لەوە ئەکەن دواخستنی ئەم کاتە بەسوودە.
لەم بوارەدا توێژینەوەیەک بە چاوەدێری زانکۆی "ستەنفۆرد" لەسەر 90هەزار خێزان  لە دانیمارک ئەنجام دراوە. لەم توێژینەوەیەدا روون بۆوە کە دواخستنی دەسپێکی قۆناغی باخچەی ساوایان بەماوەی یەک ساڵ ئەبێته هۆی ئەوەی بزۆزی و سەرنجنەدانی مناڵ کەم بێتەوە و کاریگەری ئەم بابەتە تا تەمەنی 11 ساڵان بەردەوام ئەبێت. لە توێژینەوەیەکی هاوشێوەدا کە لەسەر مناڵانی باخچەی ساوایانێک لە ئەمریکا ئەنجام درا، دەرکەوت کە ئەو مناڵانەی ساڵێک درەنگتر رۆیشتوون بۆ باخچەی ساوایان توانستی دەروونی و گەشەی کۆمەڵایەتییان زیاترە. بەم حاڵەوە کاریگەری ئەم بابەتە تەنها تا قۆناغی یەکەم و دووەمی ناوندی بەردەوام بووە.
توێژەرانی کەنەدایی تێگەیشتوون کە ئەگەر دەسپێکی قۆناغی باخچەی ساوایان ساڵێک دوابکەوێت، ئەگەری دواکەوتنی قوتابیان لە پۆلی سێهەمی سەرەتایی کەم ئەبێتەوە و نمرەی وانەی ماتماتیکی قوتابیانی پۆلی دەیەم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ئەبێتەوە.
لە توێژینەوەیەکی بچووکتردا کە لەسەر 55 قوتابی ئەنجام درا، دەرکەوت کە ئەو قوتابیانەی کە ساڵیک درەنگتر قۆناغی باخچەی ساوایانیان دەست پێکردووە، بەنسبەت قوتابیانی دیکە، لە ساڵەکانی دوایی و لە گەورەساڵیدا هەستیان بە رەزامەندییەکی زیاتر کردووە.
هەر وەک باسمان کرد هەتا ئێستا وڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ ئەم پرسیارە بوونی نییه، بەڵام لە هەندێک توێژینەوەدا روون بۆتەوە کە چ مناڵ زووتر بڕوات بۆ باخچەی ساوایان و چ درەنگتر بڕوات، لە قۆناغی یەکەمی ناوەندیدا هەمووان ئەگەنە ئاستێک.

 

سەرچاوە: psychologytoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved