5/12/2019 09:54 PM

كارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

كارەبای سلێمانی هاووڵاتیان و كاسبكاران ئاگاداردەكاتەوە كە هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی سەرپێچیيەكانی سەر تۆڕەكانی كارەبا دەستپێدەكات و هەر حاڵەتێكی نایاسایی لە پێوەرەكانیان ببینرێت لەلایەن تیمەكانەوە كارەباكەی دەبڕێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت و سزای ماددی توند دەدرێت.

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی-ەوە

خاڵی یەكەم:
ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە كە پێوەری كارەبایان بپشكنن و ئەگەر هەریەك لەم حاڵەتانەی خوارەوەی هەبوو سەردانی فەرمانگەی فرۆشتنی وزەی كارەبای سنورەكەیان بكەن به مەبەستی لابردنی حاڵەتەكان لە ماوەی 1/12/2019 تا 1/1/2020 كە دەبەخشرێن لە سزاو پێبژاردن (غرامە) بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی سەرپێچیيەكانی سەر تۆڕەكانی كارەبا دەستپێدەكات و هەر یەكێك لەم حاڵەتانە لە پێوەرەكانیان ببینرێت لەلایەن تیمەكانەوە كارەباكەی دەبڕێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت و سزای ماددی توند دەدرێت.

حاڵەتەكان:
1- پێوەری كارەبا دەستكاری كرابێت یاخود جامەكەی شكابێ یاخود مۆری سەرەوەو خوارەوەی پێوەر دەستكاری كرابێت.
2- بێ پێوەر كارەبا راكێشرابێت.
3- كارەبا لەژێر پێوەر راكێشرابێت.

خاڵی دووەم:
ئاگاداری ئەم هاووڵاتیانە دەكەینەوە كــە هەر پێكهاتەیەكیان (خانوو، بیری ئـاو، كارگە... هتد) بە سەرپێچی (بێ مۆڵەت) دروستكردووەو دەیانـەوێت كارەبای نیشتیمانی بۆ پێكهاتەكە رابكێشن، لە ماوەی نێوان 1/12/2019 تا 1/1/2020 سەردانی هۆبەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سنورەكەیان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێكارە پێویستەكان، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوە دیاریكراوە بەهیچ شێوەیەك كارەبا نادرێت بەمجۆرە پێكهاتانە كە بە سەرپێچی دروستكراون.

خاڵی سێیەم:
ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا لە پۆلەكانی (كشتوكاڵی، بازرگانی، پیشەسازی) دەكەینەوە كە قەرزای كرێی كارەبان بە زووترین كات سەردانی فەرمانگەكانی فرۆشتنی وزەی كارەبا بكەن بە مەبەستی دانی قەرزەكانیان بە پێچەوانەوە لەلایەن تیمەكانی بڕینی كارەباوە كە لە ئێستادا هەڵمەتێكی فراوان دەستیپێكردووە كارەباكەیان دەبڕێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved