6/12/2019 10:48 AM

شەڕی "مۆکێرهایدێ"

لە شەڕی "مۆکێرهایدێ" سۆپای "ئیسپانیا" توانی شکست بێنێت بە سۆپای "هۆڵەندا" کە پێکهاتبوون لە بەکرێ‌ گیراوەکانی "ئەڵمانیا"، ئەم شەڕە لە ساڵی 1574‌ـدا لە ماوەی شەڕی هەژدە ساڵەدا ڕوویدا و شوێنی ڕووداوەکەی گوندێک بوو بەناوی "مۆک". دوو کەس لە ڕێبەرانی سۆپای "هۆڵەندا" بە ناوی برایانی بێ‌ دەنگی "ڤیلیام" لەم شەڕەدا کوژران کە ناوەکانیان بریتی بوون لە : "لوئیس" و "هێنری" لە ماوەی ساڵەکانی 1573 تا 1574ـدا "لوئیس" و "هێنری" توانییان سۆپایەک لە بەکرێ ‌گیراوەکانی "ئەڵمانی" ساز بکەن کە بریتی بوون لە 6500 کەسی پیادە نیزام و نزیکەی 3000 سوار. ئەوان لەگەڵ برا گەورەکەیان "ڤیلیامی بێ‌ دەنگ" بەرەو ماستریکت" کەوتنە ڕێ کە ئەویش نزیکەی 6000 سەربازی "هۆڵەندی" لە ژێر فەرمانی‌ دا بوو. ئەوان بە تەما بوون سۆپاکەیان بەڕێ بکەن بەرەو شوێنێک بە ناوی "لێیدن" کە لە ئۆکتۆبەری 1573ـەوە لە ژێر ئابلۆقەی سۆپای "ئیسپانیا"دا بوو.
هێزی سۆپاکەی "لوئیس" لە ڕێگا لە کزی دا و بە هەزاران کەس هەڵهاتن و لە شەوی هێرشەکەشدا 700کەسیان لە لایەن سۆپای "ئیسپانیا"وە کوژران. باقی هێزەکەش دژ بە سۆپای "هۆڵەندا" هەستانە سەر پێ و هۆیەکەشی ئەمە بوو کە نەیانتوانی بوو پارەیان بدەنێ. "لوئیس" تەنیا بە 5500 سەربازی پیادە و 2600 سوارەوە توانی بە "میۆز"ـدا تێپەڕێ.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved