6/12/2019 06:02 PM

چەند هەڵەیەکی باو لەکاتی تووشبوون بە هەڵامەت- بەشی دووهەم


زێدەڕۆیی لە وەرزش کردندا
ئەگەرچی بەردەوام گرنگی بەرۆڵی وەرزشکردن ئەدرێت بۆ پاراستنی تەندروستی، بەڵام لەکاتی تووشبوون بەهەڵمەت نابێ زۆر زەخت بەخەنە سەر خۆتان و نەخۆشییەکەت بەکەم بگریت و دەست بکەیت بە وەرزشکردن نەک سوودی نییه، بەڵکو زیانیشی هەیه. خۆتان لە خەو و ئیسراحەت مەکەن. ئەگەر زۆرتان حەز لە وەرزشکردنە پیاسەیەکی سووک بکەن.

بەرادەی پێویست جل لەبەرناکەن
زۆر جار دایکان بەمناڵەکانیان ئەڵێن ئەگەر خۆت دانەپۆشی نەخۆش ئەکەویت. ئەم قسەیە راسته، چونکە لە هەوای سارد و شێداردا بەکتریا و ڤایرۆسەکان  زاوزێ ئەکەن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بەرز ئەبێتەوە. کەوابوو خۆتان جوان داپۆشن.

بەڕادەی پێویست ناخەون
لەوانەیه وا بیر بکەنەوە کە نابێ تەسلیمی نەخۆشی ببن و نابێ رێگە بدەیت ژیانت لێ تاڵ بکات. بەڵام ئەگەر جەستە دەرفەتی پێویست بۆ بەرگریی کردن لەخۆی نەبێت بێگومان ماوەی نەخۆشییەکان درێژتر ئەبێتەوە. سیستەمی بەرگریی جەستە پێویستی بەکاتە و ئەبێ ئێوە ئەو دەرفەتەی پێ بدەن.

بەکارهێنانی دەرمانی نەگونجاو
نیشانەگەلێگی سەرەتایی بۆ نموونه تا لێ هاتن، ئێشی گشتیی جەستە و ژانەسەر ئەتوانن بە دەرمانگەلێکی وەک "ئیبۆبرۆفێن" یان "ئیستامینفۆن" چارەسەر بکەن. بەڵام ئەبێ خۆتان لەبەکارهێنانی "ئانتی هیستامین" و شتی لەم چەشنە بپارێزن، چونکە گیرۆدەی ئەبن و گیرانی لووت زیاتر ئەکات.

 

بەشی یەکەمی ئەم بابەتە لێرە بخوێننەوە

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved