پزیشكانی بواری ته‌ندروستی گرنگی به هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیبكه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو و رێنمایی ده‌ده‌ن له گۆڕینی به‌رنامه‌ی نانخواردن و به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ شێوازی ژیانی رۆژانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی زیبكه. ده‌شڵێن، دروستبوونی زیبكه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ئاساییه له‌چاو دروستبوونی زیبكه له ته‌مه‌نی سه‌رو ۳۰ ساڵی، بۆیه مرۆڤه‌كان ده‌بێت به‌ئاگابن له شێوازی ژیانیان تا به‌رگری له‌باری ته‌ندروستیان بكه‌ن و زیبكه دروست نه‌بێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیبكه ده‌ڵێن: جگه له جۆری خۆراك كه زیبكه دروستده‌كات، هه‌روه‌ها خه‌فه‌ت كاریگه‌ره بۆ دروستبوونی زیبكه، جگه‌له‌وه‌ش كه‌موكوڕی له جۆری ڤیتامینه‌كان وا له پێستی مرۆڤ ده‌كات زیبكه دروستبكات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure