د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی منداڵان و چه‌ند تێبینییه‌كی گرنگی بۆ دایكان و باوكان ڕوونكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا د.ئاكۆ ده‌ڵێت: گه‌ر منداڵ خواردنی باش نه‌بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، باشتره شیكاری رێژه‌ی مادده‌ی ئاسنی له خوێندا بۆ بكرێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی خواردنیان باش نییه، ئه‌وا كه‌می رێژه‌ی مادده‌ی ئاسن له له‌شیاندا هه‌یه. له‌باره‌ی گرنگی ئه‌وجۆره شیكاریه‌وه ده‌ڵێت: كه‌می ئاسن ئه‌بێته هۆی كه‌مخوێنی، بێهێزی، زیاتر خراپبوونی كه‌م خواردنی منداڵه‌كه، گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا ئاستی زیره‌كی منداڵه‌كه كه‌مده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، باشتروایه پزیشكی تایبه‌تی منداڵان، منداڵه‌كه ببینێت، گه‌ر پێویستی كرد ده‌ینێرێت بۆ شیكاری خوێن بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی ئاسن و دواتر چاره‌سه‌ری بۆ ده‌نوسێت گه‌ر رێژه‌كه‌ی كه‌م بوو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure