7/12/2019 10:36 AM

پێوەری جوانیی ژنان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان

ژنانی هەر وڵاتێک خاوەنی روخسارێکی تایبەتن؛ هەر بۆیه هەر وڵاتێک ستانداردێکی تایبەتی هەیه بۆ جوانی و لەگەڵ وڵاتانی دیکە جیاوازە. ئەم ستانداردە لە هەندێک وڵاتدا زۆر سەیروسەمەرەیه. لە دریژەدا باسی چەند وڵات و پێوەری جوانیی ژنەکانیان ئەکەین.

ئیرلەندا


ژنانی ئیرلەندی بەگشتی برۆیان پان، پێستیان روون و لێویان باریکە. بەڵام هەندێک تایبەتمەندی لە زۆرینەیاندا هاوبەشە. نۆ نموونه: ناوچاوی پان، چاوی سەوز، روخساری پەڵەپەڵە و قژی سوور. خەڵکی ئیرلەندا بڕوایان بەجوانی سروشتی هەیه و مەکیاج ناکەن.

ژاپۆن


رێکوپێک بوونی ددانەکان لە زۆربەی وڵاتاندا وەکوو پێوەرێک بۆ جوانی لەبەرچاو ئەگیرێت، بەڵام لە ژاپۆن ئەم بابەتە پێچەوانەیه. لەم وڵاتە ژنان ئەڕۆن بۆ لای پزیشکی ددان بۆ ئەوەی رواڵەتێکی شکاو و ئاڵۆز بە ددانەکانیان بدەن. ئەم مۆدێلە لە ژاپۆن پێێ دەگوترێ "یائبا/ Yaeba".

فەڕەنسا


ژنانی فەرەنسی هەمیشە بەشوێن جوانییەکی سروشتییەوەن. ئەم ژنانه مەکیاج ناکەن، عەتر لە خۆیان نادەن و مووە زیادییەکانی جەستەیان لەناو نابەن. ئەوان لایان وایه کە جوانی ژنان لە پێستیاندا خۆی نیشان ئەدات و هەر بۆیه بۆ ئەوەی پێستیان جوان دەرکەوێ کرێمی دەموچاو بەکار ئەهێنن.

کۆریای باشوور

 پێستی سپی، لووتی بچووک و چاوی گەورە چەن پێوەرێکن کە بۆ ژنانی کۆریایی زۆر گرنگە. بەڵام لەهەمووان گرنگتر فۆرمی دەموچاویانه کە ئەبێ هاوشێوە دڵ بێت. ژنانی کۆریایی بۆ دەستەبەرکردنی روخسارێکی ئاوەها ئەبێ هەزاران دۆلار سەرف بکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved